»  ئایینی

گەورەیی سوڕەتی الملک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
 پێغەمبەرمان (د.خ)  سوڕەتی ( الملک )ی زۆر خۆش دەویست و ھەموو شەوێک دەیخوێندەوە و دەیفەرموو خۆزگە سورەِتی (الملک ) لەنێو دڵی ھەموو موسڵمانێک دەبوو . 
یارانی پێغەمبەرمان (د.خ) لەسەر رێڕەوی ئەو رۆیشتوون و زۆر گرنگیان بە سوڕەتی( الملک )داوە ، لەوانەش جارێکیان ئین عباس (رەزای خوای لێبێت) داوای لەیەکێک لە یاران کرد شتێکی خۆشی بۆ باس بکات ، ئەویش  باسی  گەورەیی سوڕەتی الملک بۆ کرد و ھانیدا بۆئەوەی فێری ببێت و کەسوکار و منداڵەکانی فێری ئەم سوڕەتە بکات  
 ئیبن عباس (رەزای خوای لێبێت) دەیگووت سوڕەتی الملک رزگارکەری موسڵمانان لە ئاگری جەھەنەم و ئەم سوڕەتە داوا لە خودای گەورە دەکات کە موسڵمانان لە ئاگری جەھەنەم و سزای گۆڕ بپارێزێت . 
 پێغەمبەرمان (د.خ) باسی ئەوەی کردووە کە سوڕەتی الملک دەبیتە تکاکار بۆ موسڵمانان و لە باسی گەورەیی  سوڕەتی الملک دەفەرمووێت (إنَّ سورةً من القرآنِ ثلاثون آيةً، شَفَعَتْ لرجلٍ حتى غُفِرَ له، وهي: تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ)واتا لە قورئان سوڕەتێک ھەیە کە سی ئایەتە و تکا بۆ موسڵمان دەکات تا خودای گەورە لێی خۆش دەبێت ، ئەم سوڕەتەش سوڕەتی الملک . 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1403بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:38PM