»  ئاژەڵان

چەند زانیاریەک دەربارەی کوندەپەپۆ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتە چەند زانیارییەکانتان لەسەر کوندە پەپۆ بۆ دەخەینە روو ھیوادارین سوودی ھەبێت : 
کوندە پەپۆ توانای ھەیە مەلەوانی بکات و ھەندێک جار لە ژێر ئاو راودەکات . 
ملی کوندە پەپۆ ١٤ بڕبڕەی ھەیە ، ئەمەش دوو ئەوەندەی بڕبڕەکانی ملی مرۆڤە و ئەمەش یارمەتی دەدات ملی بە چواردەوری خۆی بسوڕێنێت . 
کوندە پەپۆی (ornimegalonxy)  گەورەترین جۆری کوندە پەپۆیە و درێژییەکەی دەگاتە زیاتر لە یەک مەتر، بەڵام بە دەگمەن ماوە و ھەندێک سەرچاوە دەڵێن بە تەواوەتی لە ناوچووە . 
کوندە پەپۆ چاوی ساختەی ھەیە ، لەراستیدا ئەم چاوە بوونی نییە ، بەڵام بەھۆی ھەندێک پەڕی سەری وا دەردەکەوێت لە لوتکەی سەری چاوێکی دیکەی ھەیە ئەم شتەش لە کوندەپەپۆی باکووری ھەیە و ئەمەش ترس دەخاتە دڵی رکابەرەکانی و کەمتر ھێرشی دەکەنە سەر. 
لە لای میسرییەکان کۆنەکان کوندە پەپۆ ھێمای شەو و مردن بووە ، لەلای ھیندۆسەکان بە واتای روحی خواوەندی مردن (یاما) دێت . 
لەلای یۆنانیەکان کوندە پەپۆ نیشانەی خێر و بەرەکەت بووە و وێنەی کوندە پەپۆ لەسەرە گۆزە و پارە دروست دەکرا. 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
498بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:34PM