لە یەکێک لە وێستگەی میترۆکان گەنجێکی لەڕو لاواز کاری پێنوس فرۆشی دەکرد ..
لەگەڵ کارەکەی چاوی لەوەبوو خەڵک یارمەتی بدەن و خێری پێبکەن ..
رۆژێکیان پیاوێک بەلای تێپەڕی و دۆلارێکی خستە ناو کیسەکەی بەردەمی ، ئینجا سواری میترۆکە بوو ...
دوای چەند ساتێک پیاوەکە گەڕایەوە لای گەنجەکە ..
چەند قەڵەمێکی ھەڵگرت و بەداوای لێبوردنەوە گووتی : لەبیرم کرد قەڵەمەکان ھەڵبگرم ..
ئینجا رووی لە گەنجەکە کرد و گووتی : تۆ وەک من خاوەن کاری و کەلوپەلێکت ھەیە و دەیفرۆشی و نرخەکانی گونجاوە و ھیوادارم زیاتر بایەخ بە کارەکەت و بەخۆت بدەیت و ببیتە کەسێکی خاوەن کاری راستەقینە ..
ئینجا پیاوەکە گەنجەکەی جێھێشت و سواری میترۆکە بوو ..
دوای چەند ساڵێک لەم رووداوە و لە یەکێک لەبۆنە کۆمەڵایەتیەکان ..
گەنجێکی پۆشتە ورێک وپێک لە پیاوەکە نزیک بووە و خۆی پێناساند ..
گەنجەکە بە پیاوەکەی گووت : وابزانم بەڕێزتان من نا ناسنەوە ...!!
بەڵام من تا ماوم لە ژیان بەھیچ شێوەیەک بەڕێزتان لە یاد ناکەم ، چونکە تۆ رێز و شکۆت بۆ من گەڕاندەوە ..
من پێشتر وەک سواڵکەرێک سەیری خۆم دەکرد و خۆم بە فرۆشتنی قەڵەم خەریک کردبوو ، تا ئەو کاتەی تۆ ھاتی و گووتت ، تۆ خاوەن کاری و پێویستە کارەکەت بە باشی بکەیت و گرنگی پێبدەیت ..
لەم رۆژە بە دواوە ژیانم گۆڕا و بەچاوێکی دیکە سەیری خۆم کرد و ئێستاش تەواو ژیانم گۆڕاوە و بەڕاستی بوومەتە خاوەن کار و پێگەیەکی باشی کۆمەڵایەتی و ئابووریم ھەیە ..
یەکێک لە دانایان دەڵێت "مرۆڤەکان زۆر زیاتریان لەھەگبەدایە لەوەی پێشبینی دەکەن بۆ خۆیان ، تەنھا گرنگە لەسەریان خودی خۆیان بدزۆنەوە و گرنگی پێبدەن " .