»  کورتەچیرۆک

دەبەنگی باجی خۆی هەیە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پیاوێکی ئەمەریکی رەگەز پەرست چووە یەکێک لە قاوەخانەکانی شاری لەندەن. 
سەیری کرد خەڵکێکی زۆر دانیشتووە وە رەش پێستێک لە سووچێکی قاوەخانەکە دانیشتووە ..! 
پیاوە ئەمەریکیەکە جزدانی پارەکەی دەرھێنا و ھاواری کرد .. 
ئەی کارگوزار خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە ھەمووان بکە ، جگە لەم پیاوە ئەفریقییە نەبێت !! 
شاگردی قاوەخانەکە خواردن و خواردنەوەی پێشکەش بە ھەمووان کرد .. 
پیاوە رەش پێستەکەش پێکەنی و سەیری پیاوەکەی کرد و گووتی : سوپاس ..!! 
پیاوە ئەمەریکییەکە بەم ھەڵوێستە زۆر توڕەبوو .. 
ئینجا جارێکی دیکە ھاواری کرد ، خواردن و خواردنەوە لەسەر حیسابی من پێشکەش ھەمووان بێت ، جگە لەم پیاوە رەش پێستە نەبێت ... 
جارێکی دیکە شاگردی قاوەخانەکە خواردن و خواردنەوەی بەسەر ھەمووان دابەش کرد ، جگە لە پیاوە رەش پێستەکە نەبێـت .. 
ئەم جارەش پیاوە رەش پێستەکە سەیری کرد و پێکەنی و گووتی : زۆر سوپاس . 
ئەم جارە پیاوە ئەمەریکیەکە چووە لای شاگردەکە و گووتی : ئەم پیاوە رەش پێستە بەچی پێدەکەنێت . 
ھەر جارێک من داوای شت بۆ ھەمووان دەکەم ، تەنھا ئەو نەبێت ، ئەو پێدەکەنێت و دەڵێت سوپاس . 
شاگردی قاوەخانەکە پێکەنی و گووتی : ئەم پیاوە خاوەنی قاوەخانەکەیە .. 
بیرت بێت ، رەگەزی پەرستی دەبەنگیە و باجی خۆی ھەیە . 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2802بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:58PM