»  ئاژەڵان

ماسی شەمشەمەکوێرەی بناسە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لە ماسییە سەیرەکان بەم دواییە لە نزیک دورگەی گلاب ئاگۆس دۆزرایەوە .
ئەم دوورگەیە دەکەوێتە نزیک کەنارەکانی ئیکوادۆر لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور . 
نامۆیی ئەم ماسییە تەنھا  لەشێوەکەی نییە ، بەڵکو لە پێکھاتە سەیرەکەی لەشیشی دایە . 
پەڕەکانی (زعنفە) بەشێوەیەکی لێھاتووە وەک ئەوە وایە کە قاچی بێت ، بۆ رۆیشتن بەکاری بھێنێت . 
درێژیە ئەم جۆرە ماسییە نزیکەی ٤٠ سم دەبێت و خۆراکی سەرەکی بریتیە لە ماسی بچووک . 
بۆ خۆشاردنەوە ، پەنا دەباتە بەر قوڵایی دەریاکان و خۆی لەناو خۆڵ دەشارێتەوە . 
کاتێک گروپێک ماسی لێی نزیک دەبنەوە ، بەخێرایی ھێرشیان دەکاتە سەر و زۆرترین ماسی بچووک دەخوات . 
ئەم جۆرە ماسییە ناسراوە بەو جۆرە ماسیانە ھێرشی توند دەکەن سەر بەرامبەرەکەیان . 
بەشێوەیەکی گشتی شێوەی ئەوەندەی لە شەمشەمە کوێرە نزیکە لە ماسی ئاسایی نزیک نییە . 
سەرچاوە | اخبار الان 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
280بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 30 2023 3:50PM