»  ئاژەڵان

چەند زانیارییەک دەربارەی شێر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند زانیارییەک دەربارەی شێر 
شێر یا شای دارستان یەکێکە لە ئاژەڵە بەھێزەکان و زۆرینەی گەلانی جیھان لەسەر ئەوە کۆکن کە شێری پاشای دارستانە (king of beasts) . دەتوانین لەم بابەتە بەکورتی ھەندێک زانیاری لەسەر شێر بخەینە روو . 
درێژی نێرەکانیان لە نێوان ١,٨ تا ٢.١ مەتر دەبێت و کلکی یەک مەتر درێژ دەبێت . 
کێشی نێرەکەی لەکاتی پێگەیشتن و گەورەبوون لە نێوان ١٧٠ کگم تا ٢٣٠ کگم دەبێت . 
مێینەی شێر قەبارەی بە بەراورد بە نێرەکەی بچووکترە و کێشی لە نێوان ١٢٠ کگم تا ١٨٠ کگم دەبێت . 
زۆرینەی لەشی شێر لە ماسولکە پێک دێت و لە ٥٨% لەشی بە تەنھا ماسولکەیە . 
شێر سەرێکی زۆر بەھێزی ھەیە و ھەروەھا شەویلاگێکی زۆر بەھێزی ھەیە و توانای ھەیە دەمی بۆ ٣٠ سم بکاتەوە لە کاتی ھێرشکردنە سەر نێچیرەکانی . 
ددانەکانی لە شێوەی خەنجەر دایە و درێژی کەڵبەکانی ١٠سم زیاترە . 
زمانی شێر یەکێکە لە خاڵە بەھێزەکای و شێوەی دڕکی ھەیە و ئەمەش یارمەتی دەدات لە داماڵینی گۆشتی نێچیرەکانی. 
چەپۆکی شێر یەکێکە لە بەھێزترین چەپۆکەکانی سەر زەمین و توانای ھەیە بە چەپۆکێک مرۆڤ بکوژێت . 
رەنەی شێر یەکێکە لە سەرچاوەکانی ھێزی ، چونکە ترسێکی زۆر دەخاتە نێو ئاژەڵان . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
429بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:12PM