»  ئاژەڵان

هەموو شتێک دەربارەی مار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مار یەکێکە لە ئاژەڵە خشۆکەکان و بەشێکە لە ئاژەڵە پولەکە دارەکان و لە ریزبەندی ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان ھەژمار دەکرێت و لەسەرجەم کیشوەرەکانی جیھان ھەیە تەنھا لە کیشوەری ئەنتراکتیکا نەبێت . 
مار دەست و قاچی نییە و پێلۆی ھەیە لەگەڵ گوێ و ١٧٠٠ جۆری جیاوازی ھەیە . 
درێژی مارەکان لەنێوان ١٠ سم تا چەند مەترێک دەبێت . 
ماری ئەناکواندا درێژترین جۆری مارە لە جیھان و ھەندێکیان درێّژیان دەگاتە حەفت مەتر . 
ھەستەکانی مار : 
١.ھەستی بینین : 
رادەی بینین لە مارێک بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت و ھەندێکیان ئاستی بینیان زۆر بەرزە  و ھەندێکیان مام ناوەندە و ھەندێکیان لاوازە . بەشێوەیەکی گشتی ئاستی بینین لە لای مار زۆر باش نییە ، بەڵام دەتوانێت لەگەڵ دەوروبەرەکەی خۆی بگونجێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی راو بکات . 
٢. ھەستی بۆنکردن : 
ھەستی بۆنکردن لەوانەیە بەھێزترین ھەستی مار بێت چونکە توخمی سەرەکییە بۆ راوکردن و گەڕان لەو شوێنەی تێیدا دەژی ، ھەرچەندە مار لووتی نییە ، بەڵام بۆ بۆنکردن پشت بە زمانی دەبەستێت و ھەر بەزمانیشی تامی شتەکان دەکات . 
٣. ھەستی بیستن : 
مار گوێی دەرەوەی نییە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش گوێی ناوەوەی ھەیە و گوێی لە ھەموو دەنگەکانی دەوروبەری دەبێت و ھەست بە لەرزینی زەوی دەکات و ھەروەھا دەزانێت کاتێک کەسێک یا ئاژەڵێکی دیکە لێی نزیک دەبێتەوە ، بەپێی ئەوەی سکی بە زەوی نووساوە ھەست بە ھەموو جوولەکان دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 
 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
317بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:22PM