لەم بابەتە بە شێوەیەکی کورت چەند زانیاریەکتان دەربارەی ماسی تەنین بۆ دەخەینە روو ..
ماسی تەنین ناسراوە بە کەڵەشێری دەریا .
یەکێکە لە ماسییە ژەھراوییەکان و بە زۆری لە ھەردوو زەریای ھێمن و ھیندی ھەیە .
چەندین رەنگی جیاوازی ھەیە و رەنگەکانی جوان و سەرنج راکێشن .
بە ئاسانی گۆشتەکەی دەکوڵێت و داواکاری لەسەری زۆرە .
ماسی تەنین جوان و رازاوەیە و دڕکی ژەھراوی ھەیە و رنوکی دەگمەنی ھەیە .
تا ئێستا زانیاری لەسەر ١٠ جۆری جیاوازی ئەم ماسییە ھەیە .
لەکاتی پێوەدان زیانێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەینێت و دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە :
رشانەوە ، تا و لەرز ، سکچوون ، ئارەقەکردن ، سووتانەوە و سەرئێشەیەکی زۆر .
ھەندێک جار پێوەدانەکەی بکوژە ، ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێت .
ھەندێک جاری پێوەدانی ماسی تەنین دەبێتە ھۆی ئیفلیج بوونی کاتی .
ماسی تەنین لەنێوان ٥ – ١٥ ساڵ دەژییت .
خۆراکی سەرەکی بریتیە لە ماسی بچووک و ھەندێک زیندەوەری بڕبڕەیی .
تا قوڵایی پەنجا مەتر لە ژێر ئاو دەژییت و زیاتر لەناوچە بەردینەکانی کەنار دەریاییەکان بەدی دەکرێت .
سەرچاوە | المرسال