بزنی مارخۆر یا (Capra falconeri) جۆرە بزنێکی کێوییە لە بەرزاییەکان وڵاتی ئەفغانستان و ناوەڕاستی پاکستان و ولایەتی کشمیر لە ھیندستان دەژیت.
ئەم جۆرە بزنە ھەڕەشەی لە ناوچوونی لەسەرە و لە ئێستادا ژمارەیان تەنھا ٢٥٠٠ دانەی لێ ماوە و بەردەوام ژمارەیان لەکەمبوونەوە دایە و بە ئاژەڵیکی نیشتمانی لە پاکستان ھەژمار دەکرێت .
تایبەتمەندییەکانی مارخۆر:
• بەرزییەکەی لە نێوان ٦٥ تا ١١٥ سم دەبێـت .
• درێژییەکەی لە نێوان ١٣٢ تا ١٨٦ سم دەبێت .
• کێشی لە نێوان ٣٢ تا ١١٠ کگم دەبێت .
• زۆربەیان رەنگیان قاوەیی و رەشێکی کاڵە .
• نێرەکانیان قۆچیان درێّژیەکەی دەگاتە ١٦٠ سم ، بەڵام قۆچی مێیەکان نزیکەی ٢٥ سم دەبێت .
• لەبەرزی ٦٠٠ تا ٣٦٠٠ مەتر دەژین .
• لەرۆژدا زیاتر چالاکن و بە دوای خواردن دەگەڕێن .
• وەزری زستان وەرزی زاوزێ بوونی مارخۆرە و ماوەی دووگیانی مێیەکانیان نزیکەی ١٣٥ – ١٧٠ رۆژ دەبێت .
سەرچاوە | مالپەری الحیاە البریە .