»  ئاژەڵان

ژەھری مار چی لە مرۆڤ دەکات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ژەھری مار مادەیەکی کانزایی پرۆتینیە ، کاتێک مار بە کەسێک وەدەدات دەیرژێنێتە نێو جەستەی و لەرێگەی ددانەکانی ئەم کارە دەکات . کاتێک دەچێتە نێو لەشی مرۆڤ رێڕەوی خۆی وەردەگرێت و روو لە کۆئەندامە ھەستیارەکان دەکات . 
ئینجا دەچێتە نێو رژێنە لیمفاوییەکان و خانەکانی خوێن لەناو دەبات ، ئەمەش کاری خواردنەکە بۆ مارەکە ئاسان دەکات و بە ئاسانی نێچیرەکەی ھەرس دەکات . 
ئەگەر بەم شێوەیە بچێتە نێو لەشی مرۆڤ یا ھەر ئاژەڵێکی دیکە ئەوە لەوانەیە لەماوەی چەند خولەکێک بیکوژێت ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت . 
بەڵام ئەگەر ئەم ژەھرە لەلایەن مرۆڤەوە ئامادەکرا و لەرێگەی دەمەوە درا بە کەسانی دیکە لەوانەیە چارەسەر بێت بۆ چەندین نەخۆشی و ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت ، بەمەش لە بڕی ئەوەی ببێتە ھۆکارێک بۆ گیان لەدەستدانی مرۆڤ دەبێتە ھۆکارێک بۆ چارەسەری و ژیانەوەی مرۆڤ . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
160بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:31PM