»  ئاژەڵان

ماسی ژەهراوی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە مەترسیدارترین جۆرەکانی ماسییە ، توانایەکی سەیری ھەیە بۆ خۆ حەشاردان . 
شێوەیەکی سەیری ھەیە و توانای ھەیە بە ئاسانی خۆی بشارێتەوە و ترس دەخاتە نێو دڵی بەرامبەرەکانی و زۆر بە زەحمەت دەبیندرێتەوە ، چونکە بە ئاسانی خۆی تێکەڵی کەشی دەوروبەری دەکات و وون دەبێت . 
جگە لەوەی شێوەکەی ترسناکە ، توانایەکی زۆریشی ھەیە بۆ لەناوبردنی نێچیرەکانی و بڵاوکردنەوەی ژەھرەکەی لە لەشی قوربانیەکەی ، زۆرینەی راوچیان ماسی لێی دەترسێن .
ئەو شوێنەی ئەو ماسییە پێی وەدەدات تووشی ئیفلیجی دەکات و دواتر دەبێتە ھۆی مردن . 
ھەرکاتێک بە مرۆڤ وەبدات ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێت ئەوا مرۆڤەکە بە ھۆی ژەھرەکە گیان لەدەست دەدات. 
ھەندێک جاریش بۆ رزگاری کردنی قوربانیەکە پزیشکەکان ناچار بووینە ئەو ئەندامەی ماسی بەردین پێی وەداوە لێی بکەنەوە  بۆ ئەوەی ژەھرەکە تەشەنە نەکات . 
ئەو ماسییە لە ئاوزێلەکانی ھێلی کەمەرەیی دەژیت و ژەھرەکەی لە بڕبڕەی پشتیتی . 
سەرچاوە| ثقف نفسك


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
330بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:15PM