ماسی بەردین کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Synanceia) و یەکێکە لە ماسییەکانی بنەماڵەی (Synanceiinae) .
لە ئاوەکانی کەمەرەیی دەژیت و لەگەڵ بەشێکی زەریای ھێمن .
یەکێکە لە ماسییە ژەھراوییەکان و مەترسیدارەکان و بە یەکێک لەبکوژەکانی مرۆڤ دادەندرێت .
یەکێکە لە ژەھراوترین ماسییەکانی نێو دەریا و زەریاکان .
توانایەکی زۆریان ھەیە بۆ خۆ حەشاردان و خۆی لەگەڵ بارودۆخی دەروبەری دەگونجێنێت .
زیاتر لە ناوچە کەناراوییەکانی ھەردوو زەریا ھێمن و ھیندی بوونی ھەیە و بەشێکی لە رووبارەکان دەژیت .
کاتێک ھەست بە ھەڕەشە دەکات مادەیەکی رژێنی دەردەکات .
کاتێک خۆی حەشار دەدات خۆی وەک بەرد لێدەکات و ناوەکەشی لەم جۆرە خۆ حەشاردانە ھاتووە .
ناوە گشتیەکەی ماسی بەردینە و ئەم ناوەشی لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان ھەیە .
مەلەوانەکان بە دەگمەن ھەست بە بوونی دەکەن ، ئەمەش وایکردووە کە بە ئاسانی پێیان وەدات .
کاتێک ھەست بە نارەحەتی دەکات ، ھەست بە پاڵەپەستۆ دەکات و ژەھر دەردەدات .
نیشانەکانی پێوەدانی ماسی بەردین :
کاتێک ئەم جۆرە ماسییە بە مرۆڤ وەدەدات ھەندێک نیشانە لەکەسەکە بەدەردەکەوێت لەوانەش :
• ھەست کردن بە تەنگە نەفەسی .
• خوێنبەربوون .
• ئازارێکی زۆر لە شوێنی پێوەدانەکە .
• شوێنی پێوەدانەکە سپی دەبێت .
• ئازارێکی زۆر لە گەدە و سک و ریخۆلەکان بەدەردەکەوێت .
• سکچوون .
• رشانەوە .
• تێکچوونی کۆئەندامی دەمار .
• سەرئێشەیەکی زۆر .
• خاوبوونەوەی ماسولکەکان .
• ئیفلیجی مرۆڤەکە .
سەرچاوە | پێگەی المرسال