جارێکیان سێ کەس فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو .
فەرمانەکە دەبوو بە مەقسەڵە جێ بەجێ بکرێت
کەسەکان بریتی بوون لە (زانایەکی ئاینی ، پارێزەرێک ، زانایەکی فیزیای).
یەکەم جاری زانا ئاینیەکەیان ھێنا و سەریان خستە ژێر مەقسەڵەکە و پێیانگووت : ھیچ وشەیەکت ھەیە بۆ دواجار بیلێیت .
زانا ئاینەکەی گووتی : اللە ... اللە ... اللە .. خودای گەورە رزگارم دەکات.
کاتێک مەقسەڵەکەیان ھێنایە خوارەوە ، پێش ئەوەی بگاتە سەری زانا ئاینیەکە وەستا .
خەڵکەکە سەریان لەم حاڵەتە سوڕما و داوایان کرد زانا ئاینیەکە ئازاد بکرێت.
زانا ئاینیەکە ئازاد کرا .
ئینجا نۆرەی پارێزەرەکە ھات .
سەریان خستە سەر مەقسەڵەکە و پێیانگووت: دوا وشەت چییە ؟
پارێزەرەکە گووتی : من وەک زانا ئاینیەکە خودا ناناسم ، بەڵام باوەڕم بەدادپەروەری ھەیە، لەبەر ئەمە دەڵێم دادپەروەری .. دادپەروەری .... دادپەروەری . بەھۆی دادپەروەری رزگارم دەبێت .
کاتێک مەقسەڵەکەیان ھێنایە خوارەوە ، پێش ئەوەی بگاتە سەری پارێزەرەکە مەقسەڵەکە وەستا .
خەڵکە دیسان سەریان لەم حاڵەتە سوڕما ، داواشیان کرد پارێزەرەکەش وەک زانا ئاینیەکە ئازاد بکرێت .
بەم شێوەیەش پارێزەرەکەش رزگاری بوو .
دواجار نۆرەری زاناکەی فیزیا ھات ، سەریان خستە سەر مەقسەڵەکە .
ئینجا پێیان گووت : ھیچ وشەیەکت ھەیە پێش ئەوەی لە سێدارەت بدەین.
زانای فیزیاناس گووتی : من وەک زانا ئاینیەکە خوا ناناسم و وەک پارێزەرەکە نازانم دادپەروەری چییە !
بەڵام دەزانم گرێیەک گوریسی مەقسەڵەکە ھەیە و رێگە نادات مەقسەڵەکە بێتە خوارەوە .
سەرپەرشتیاریانی مەقسەڵەکە سەیریان کرد بەراستی گرێیەک ھەیە و رێگە نادات مەقسەڵەکە بێتە خوارەوە .
ئینجا گرێیەکەیان چاک کردەوە و مەقسەڵەکەیان بەرداوە و سەری زانا فیزیا ناسەکەی لێکردەوە .
لەنێو خۆیان گووتیان ، خۆ ئەگەر بێ دەنگبوایە ئێستا رزگاری دەبوو .
ھەندێک جاری زیرەکییە گەر خۆت وەک دەبەنگێک دەربخەی .
ھەوڵمەدە لە ژیاندا کتێبێکی کراوە بیت ، بۆ ئەوەی نەبیتە نێچیرێک بۆ ھەمووان .