»  کورتەچیرۆک

شکۆی مرۆڤێک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پاشایەک کەسێکی لە ھۆزێک دەستگیر کرد 
ھۆزەکە بە گەورە و بچووکیانەوە (شێخ و ئەندامەکانی) روویان کردە لای پاشا بۆ ئەوەی ئەو کەسەیان بۆ ئازاد بکات . 
پاشا گووتی : ئەو کەسە کێیە ، ئەو ھەمووەتان ھاتوون بۆ ئەوەی ئازادی بکەم . 
ھەموو بەیەک دەنگ گووتیان : ئەو شازادەمانە ..!! 
ئەو ب خۆی ئاشکرا نەکردووە بۆ ئەوەی بەھای خۆی لە لای ھۆزەکەی بزانێت ، ئایا دێن رزگاری دەکەن یاخود نا..!! 
پاشا کەسە دەستگیر کراوەکەی ئازاد کرد . .. 
دوای چەند رۆژێک ھەواڵ بە پاشا درا ، ئەو کەسەی دەستگیر کرابوو و ئازاد کرا ، تەنھا شوانی ئەم ھۆزە  بوو و شازادەیان نەبوو.. 
پاشا نوێنەری خۆی ناردە لای ھۆزەکە  بۆ ئەوەی بزانێت ھۆکاری چی بوو کە گووتوویانە ، شازادەمانە ..؟ 
ئەوانیش لە وەڵامدا گووتیان : بەھای شازادەیەک چییە ، ئەگەر شوانێکی زەلیل بێت ..!! 
پەند .. 
خێر لە گەلێک نییە ئەگەر لاواز و بێ دەسەڵاتەکەیان مافی بخورێت و ئەم خەڵکەش پاڵپشتی نەکات ، ھەرکاتێک خەڵکەکەی پشتیان لە بێ ھێزەکان کرد رۆژێکدا دادێت پشت لە بەھێزەکانیش دەکەن ، بە پێچەوانەکەشی راستە . 
دەبێت بزانن شکۆی مرۆڤەکان لە پێش ھەموو شتێک دێت ، جا ئەو مرۆڤە ھەژار بێت یا دەوڵەمەند ، شوان بێت یا شازادە.



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
591بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 3:13PM