لە دێر زەمان و لەیەکێک لە ناوچە دوورەکانی شار ..
پیاوێک ھاوسەرگیری کرد و لەدوای یەکەم رۆژی ھاوسەرگیری لەگەڵ دایکی و خێزانەکەی لەسەر خوان دانیشتن ..
پیاوەکە خواردنێکی زۆری بۆ خێزانەکەی دانا و بڕێکی زۆر کەمی لە پێش دایکی دانا ..!!
پیاوەکەی پێی وابوو کارێکی باشی کردووە و رێزی لە خێزانەکەی ناوە بەم کارە ناڕێکەی .
خێزانەکەی ھەستی بەم شتە کرد و لەبەر ئەوەی خانەدان بوو راستەوخۆ رووی لە پیاوەکە کرد ..
بە پیاوەکەی گووت : دەبێت ئێستا تەڵاقم بدەیت ...!!!!
پیاوەکە سەری سوڕما لە داواکاریی خێزانەکەی و پێی گووت : پێم بڵێ لەبەر چی داوای تەڵاق دەکەیت ؟.
ئافرەتەکە گووتی : گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە ..
تۆ لەبەر خاتری من سوکایەتیت بەدایکت کرد و رۆژێک دادێت ئەو منداڵانەی لە تۆ دەبن ، لەبەر خاتری ھاوژینەکانیان سوکایەتی بە من دەکەن ..
دواتر ئافرەتەکە لەم پیاوە جیا بووە ..
جارێکی دیکە ھاوسەرگیری کردەوە و شووی بە پیاوێکی بەڕێز و خانەدان کرد .
دوای چەندین ساڵ چەندین منداڵی بوو ...
رۆژێکیان کاتێک گەشتی دەکرد بۆ شارێکی دیکە ..
کوڕەکانی شوێنێکی باشیان لەسەر پشتی وشتر بۆ رێکخستبوو و لەرێگادا زۆر گرنگیان بە ئارامی دایکیان دەدا ..
لەرێگای گەشتەکەیان تووشی کاروانێکی دیکە بوون کە پیاوێکی پیری بە تەمەن لە دواوەی کاروانەکە دەڕۆیشت و شەکەت و ماندوو بوو ..
پیاوەکە پێخواس و ماندوو دیار بوو و کەس گرنگی پێنەدەدا ..!!
ئافرەتەکە بە کوڕەکانی گووت : ئەم پیاوەم بۆ بانگ بکەن ..
کاتێک پیاوەکە ھات ، ئافرەتەکە گووتی : نامناسیتەوە .. ؟
پیاوەکە گووتی : نەخێر تۆ کێیت ؟
ئافرەتەکە گووتی : من ھاوسەری پێشووتم ..
پێم نەگووتی گیا لەسەر پنجی خۆی دەروێتەوە ...
سەیری منداڵەکانی من بکە چۆن گرنگیم پێدەدەن و خزمەتم دەکەن و سەیری حاڵی خۆت بکە ..
کوا منداڵەکانت لە کوێن ؟
پیاوەکە سەری داگرت و بێ دەنگ بوو ..
ئافرەتەکە گووتی : ئەمە سزای ئەوەیە کە رێزت لە دایکت نەگرت و ئامادەبووی سوکایەتی پێبکەیت ..
ئینجا رووی لە کوڕەکانی کرد و گووتی : لەبەر خاتری خودا یارمەتی بدەن ئاگاداری بن تا دەگەینە شوێنی مەبە ست ..
برایان وخوشکان ..
ئەم ژیانە قەرز و قەرز دانەوەیە و چ بچینی ھەر ئەو دەدوریتەوە ..