ئەگەر ھاتوو ١٠٠ مێروولەی رەشی ئاساییت لەگەڵ ١٠٠ مێروولەی ئاگرینی لە نێو یەک دەفری شووشە دانا ھیچ شتێک روونادات .
بەڵام ئەگەر ھاتوو دەفرە شووشەکەت راوەشاند و ئنجا لەسەر مێزەکەت داناوە چی روودەدات .
مێروولەکان دەست دەکەن بە شەڕکردن لەگەڵ یەکتری .
مێروولە ئاگرینەکان وادەزانن مێروولە رەشەکان دوژمنن و ئەوان دەفرەکەیان راوەشاندوە .
ھەروەھا مێروولە رەشەکان وا دەزانن مێروولە ئاگرینەکان ئەم کارەیان ئەنجامداوە وبە چاوی دوژمن سەیریان دەکەن .
بەڵام لە راستیدا ھیچ لایەکیان دوژمنی یەکتر نین ..
بەڵکو ئەو کەسەی دەفرە شووشەکەی راوەشاند دوژمنی سەرەکی ھەردوو کۆمەڵەیە ، بەڵام مێروولەکان درک بەم راستیە ناکەن و بەچاوی دوژمن سەیری یەکتری دەکەن .
لەراستیدا ئەو شتە بەسەر ئێمەش دادێت و بێ ئەوەی ھەست بە راستی شتەکان بکەین ، بە چاوی دوژمن سەیری ھەندێک کەس دەکەن و ئەوانیش بەھەمان شێوەی سەیری ئێمە دەکەن ..
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ، پێش ئەوەی لەگەڵ یەکتری بەشەڕ بێین ، دەبێـت بپرسین ..
بۆ شەڕ دەکەین ؟
ئەم شەڕە لەبەرژەوەندی کێیە ؟
کێ دەبێتە قوربانی ئەم شەڕە ؟
وابزانم گەر توانیمان وەڵامی راست وەربگرین ، ھەرگیز شەڕ ناکەین .