»  کورتەچیرۆک

چی لە رۆژنامە فرۆشەکە فێربووم

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پیاوێک دەڵێت : رۆژانە رۆژنامەم لە رۆژنامە فرۆشێکی بەتەمەن دەکڕی و ئەویش وانەیەکی گەورەی فێرکردم ، کە ھەرگیز لە بیرم ناچێتەوە .. 
پیاوەکە دەڵێت : جارێکیان پرسیارم لە رۆژنامە فرۆشەکە کرد , مامە گیان ئەحواڵت چۆنە ؟ 
ئەویش گووتی : سوپاس بۆ خوای گەورە و میھرەبان کە دایپۆشینە (ستر) ی کردینە . 
من بە سەرسوڕمانەوە گووتم : لەبەرچی گووتت داپۆشین بە دیاریکراوی . 
ئەویش گووتی : خودای گەورە لە ھەموو لایەکەوە منی داپۆشیووە (ستر) کردووە . 
منیش بە گاڵتەوە گووتم : باسی چ داپۆشینێک دەکەیت ، کراسەکەت ھەمووی پینەی پێوەیە .. 
ئەویش گووتی : کوڕی خۆم داپۆشین چەند جۆرێکی ھەیە .. 
کاتێک نەخۆشی و خودای گەورە توانای رۆیشتنی بۆ ھێشتیەوە ، ئەوە داپۆشینە ، چونکە داپۆشینە لە زەلیل بوون بە دەستی نەخۆشییەکەت..   
کاتێک پارەیەکی کەمت لە گیرفانە و بەشی ئەوەی دەکات بە تێری بخەوی و ھەرچەندە بە نانێکیش بێت ، ئەوا خودای گەورە تۆی لە برسیەتی داپۆشیووە . 
کاتێک جلوبەرگت ھەیە و ھەرچەندە پینەشی ھەبێت ، واتا تۆ داپۆشراوی لە زەلیل بوون بە دەستی سەرما و سۆڵە... 
کاتێک تۆ پێدەکەنی و لەناخەوە خەمێکت ھەیە جا بەھەر ھۆیەک بێت ، کەواتە تۆ داپۆشراوی لە زەلیل بوونی شکانەوە.. 
کاتێک توانات ھەیە رۆژنامەیەک بخوێنیەوە ، کەواتە خودای گەورە تۆی داپۆشیووە لە نەزانی .. 
کاتێک توانات ھەیە لە ھەرکاتێک بێت پەیوەندی بە کەسوکارت بکەیت بۆ ئەوەی لە دۆخیان بپرسی و بزانی چۆنن ، کەواتە خودای گەورە تۆی داپۆشیووە لە ژیان بە تەنھایی .. 
کاتێک کارێکت ھەیە و پیشەیەک ئەنجام دەدەی (ئەگەر رۆژنامە فرۆشتنیش بێت) و ئەم کارە رێگری لەوە دەکات دەست پان بکەیتەوە لەخەڵک کەواتە خودای گەورە تۆی داپۆشیووە لە کەمبوونی دەست پانکردنەوە لە خەڵک . 
کاتێک خودای گەورە منداڵت پێدەبەخشی و تەندروستیان باش دەبێت و لە رووی فێرکردنەوە سەرکەوتوو دەبن و ھاوسەرگیری دەکەن و ماڵەکانیان ئاوەدان دەبێتەوە ، ئەوەش داپۆشینی خودای گەورەیە بۆ خەمی گەورە .. 
ھەموو کات لە بیرت بێت خودای گەورە چەندینبە بەخششی پێ بەخشیووی کە ملیۆنەھا خەڵک خۆزگەی پێدەخوازن .. 
ئەمەش بەخششی داپۆشینە .. 
داپۆشین تەنھا داپۆشینی پارە نییە .. 
بەڵکو داپۆشین ، داپۆشینی دەروونە .. 
زۆر سوپاس خودای گەورە و میھرەبان بۆ ھەموو ئەو شتانەی پێمان دەبەخشیت کە ھەرگیز لە ھەژمار نایەن .. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
487بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:15PM