»  کورتەچیرۆک

پارە باشترە یان زانست !

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دەگێڕنەوە لە دێر زەمان خەڵکی بەسڕە ناکۆکیان کەوتە نێوان لەسەر ئەوەی ئایا پارە باشترە یا زانست .
ھەندێکیان دەیانگووت : پارە لە زانست باشترە .
بەڵام ھەندێکیان دیکەیان دەیانگووت: زانست لە پارە باشترە. 
لەبەر ئەمە لەنێوان رێککەوتن کە کەسێک بنێرن بۆ لای ئیبن عەباس(ر ەزای خوای لێبێت) بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەیان بداتەوە. 

کاتێک نوێنەری شاری بەسڕە گەیشتە لای ئیبن عەباس .
ئەم پرسیارەی لێکرد: پارە باشترە یا زانست ؟ 
ئیبن عەباس گووتی : زانست لە پارە باشترە. 
نوێنەرەکە گووتی : ئەگەر خەڵک گووتیان بەڵگەت چی یە ؟ 
ئیبن عەباس گووتی : پێیان بڵێ ...
زانست میراتی پێغەمبەرانە، بەلام پارە میراتی فیرعەونەکانە .. 
ھەروەھا زانست دەتپارێزێت  بەڵام تۆ دەبی پارە بپارێزی . 
ھەروەھا زانست کەم ناکات ھەرچەندیشی لێ خەرج بکەیت، بەڵام پارە بە خەرج کردن کەم دەکات. 
ھەروەھا خاوەن پارە ئەگەر مرد کەس دواتر باسی ناکات، بەڵام خاوەن زانست ناو و پێگەی ھەر دەمێنێت. 
خاوەنی پارە مردووە، بەڵام خاوەنی زانست بەردەوام زیندووە . 
ھەروەھا خاوەنی پارە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت لەھەر دینارێک بەدەستی ھێناوە و چۆن خەرجی کردوە . 
بەڵام خاوەنی زانست لەھەموو کارێکی دوای خۆی خێرێکی بۆ دەنووسرێت.

ئیبن عەباس گووتی : ئەگەر ھاتوو بژارەیان کردم لە نێوان پارە و زانست . 
ئەوا بەدڵنیاییەوە دەڵێم زانست باشترە لە پارە...
بەڵام بەو مەرجە ئەو زانستە سوودی بۆ خۆی ھەبێت و ھەروەھا خەڵکی دیکەش سوودی لێ ببینن و نابێت خاوەنی زانست، زانستەکەی بشارێتەوە و نابێت بیکاتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە خاوەن دەسەڵات .

ھەروەھا ئەو زانستە زیانی بۆ ھیچ کەسێک ھەبێت. 
ھەروەھا نابێت لە حەق بترسێت . 
ھەروەھا نابێت کەسی زانا بە پێچ و پەنا بێت و پیلانگێڕ بێت . 
و ھەروەھا نابێت ترسی لە سوڵتان و خاوەن دەسەڵاتەکان ھەبێت  . 
ھەروەھا ئەگەر ھاتوو کەسێک خاوەنی پارە و زانست بوو و مافی ھەردووکیانی دا 
و بەھای ھەردووکیانی زانی و ھەروەھا ئەم دووەی نەکردە ئامرازێک بۆ زۆرداری 
و بەپارە یارمەتی خەڵکیدا و خێر و چاکەی کرد ئەوا خێرەکەی دوو ئەوەندە دەبێت. 
لەم کاتەش باشترین شت بەدەست دەھێنێت کە دین و دونیای بەیەکەوە کۆکردووتەوە.

ھەروەھا پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەربێت) راستی فەرمووە کاتێک فەرموویەتی : باشترین پارە ئەو پارەیە کە لەلای پیاوێک باشە. 
ھەروەھا ئیمام عەلی فەرموویەتی : 
زانست باشتر لە پارە، چونکە تۆ پارە دەپارێزی بەڵام زانست تۆ دەپارێزێت 
ھەروەھا پارە بە خەرج کردن کۆتایی دێت، بەڵام بەخەرج کردن زیاد دەکات. 
ھەروەھا زانست حاکمە و بەڵام پارە ژێر دەستەیە . 
ھەروەھا ئەوانەی پارەیان پاشکەوت کرد بە زیندوویی مردن، بەڵام زاناکان تا ژیان ماوە ئەوا ناویان ھەر دەمێنێت و لە نێو دڵەکان زیندوون. 

سەرچاوە | ثقف نفسک


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4578بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:25PM