کەسێک چووە لای پیاوێکی دانا بۆ ئەوەی پرسێکی پێبکات .
کەسەکە گووتی : کاتێک ھاوژینەکەی خۆمم بینی زۆر پێی سەرسامم
وامدەزانی لەم جیھانە خودای گەورە دانەیەکی دیکەی وەک ئەوی دروست نەکردووە .
کاتێک چوومە خوازبێنی و بووە دەزگیرانم ، بینیم ھاوشێوەی ئەو زۆرە !
کاتێک ھاوسەرگیریم لەگەڵ کرد بینیم زۆر ئافرەتی دیکە ھەیە لە ئەو جوانترن !
دوای ئەوەی چەند ساڵێک بەسەر ھاوسەرگیریمان تێپەڕی بینیم ھەموو ئافرەتانی دەوروبەر لە ھاوژینەکەی من جوانترن !
پیاوە داناکە گووتی : شتێکت پێ بڵێم کە زۆر سەیر و سەمەرەترە
پیاوەکە گووتی : بەڵێ فەرموو
پیاوە داناکە گووتی : گەر ھاوسەرگیری لەگەڵ ھەموو ئافرەتانی جیھان بکەیت ئەو کات سەگی بەڕەلای سەر شەقامەکانت لە ئافرەتانی جیھان پێ جوانتر دەبێت !
پیاوەکە گووتی : بۆ چی ئەم قسەیە دەکەیت ؟
پیاوە داناکە گووتی : چونکە کێشەکە لە ھاوژینەکەت نییە
کێشەکە لەوە دایە گەر مرۆڤ چاوچنۆک بوو و چاو لەدەر بوو و شەرمی لە خودای گەورە نەکرد ئەوا تەنھا خۆڵی گۆڕ چاوی تێر دەکات ئەگەر نا چاوی بە ھیچ شتێکی دیکە تێر نابێت ..
پیاوە داناکە گووتی : دەتەوێت ھاوژینەکەت وەک جاران لەبەر چاوت جوان ببێتەوە
پیاوەکە گووتی : بەڵێ ..
پیاوە داناکە گووتی : چاوت داپۆشە .. (واتا سەیری ئافرەتی خەڵک مەکە)..
خودای گەورە دەفەرمووێت (قُلْ لِلْمُۆْمِنِینَ ێغُچُّوا مِنْ ڕَبْێَاڕەِمْ ۆێحْفَڤُوا فُرُوجَەُم ژَٰلِکَ ڕَزْکَیٰ ڵەُمْ ۗ إِنَّ اللَّەَ خَبِیرٌ بِمَا ێێْنَعُون َ).
ئەوەی لە بەردەستت نییە بە جوانتر و باشتر دێتە بەر چاوت ، تا ئەو کاتەی دەکەوێتە بەردەستت .
کاتێک دەکەوێتە بەردەستت وەک شتێکی سادە سەیری دەکەیت .
رازی بە بەوەی بەشی خۆتە کەسێکی خۆپەرست مەبە چونکە ئەو کات تا دەمریت ھەر بە دوای جوانی ئافرەتانی دیکە دەبیت و بەھیچ شتێکیش رازی نابیت
بیرت نەچێت داوا لە خودای گەورە بکە ، خێزانەکەت لە دڵ شیرین بکات و بە جوانترین شێوە بیبینە و خۆشەویستی ئەویشت پێ ببەخشێت .