رۆماتیزم چییە و نیشانەکانی چین و ھۆکار و چارەسەرییەکانی چین
رۆماتیزم یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەتی بوونی ئازار لە ماسولکەکان و جومگەکان و دەمارەکان و ئێسکەکانی مرۆڤ و پەیوەندی زۆری بە کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ ھەیە، لەوانەیە رۆماتیزم تەنھا یەک شوێن بگرێتەوە و یاخود ھەندێک جار بەشێکی زۆری لەشی مرۆڤ دەگرێتەوە.
نیشانەکانی رۆماتیزم
• ھەست کردن بە ئازار کاتێک شوێنە تووشبووەکە دەجولێنین.
• کاتێک شوێنەکە دەدەیتە بەر گەرمی ھەست بە ئاسوودەیی دەکەیت حاڵەتەکە باشتر دەبێت.
• ھەست کردن بە ئازار کاتێک دەست لە شوێنە تووشبووەکە دەدەیت.
• ووشک بوونی ناوچەی تووشبوو بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر نەتجولاند.
• ھەست کردن بە ئازار و بێزاری لەیەک لە جومگەکان و ھەندێک جاریش لە بڕبڕەی پشت.
• تێکچوونی بارودۆخی نەخۆشەکە لەکاتی گۆڕانکاری لە کەش وھەوا بەتایبەتی لە کاتی ھاتنی سەرما.
• ھەست کردن بە ئاسوودەی دوای ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی سووک و ھەست کردن بە ئازارێکی زۆر لەحاڵەتی ئەنجامدانی وەرزشی قورس.
ھۆکارەکانی تووشبوون بە رۆماتیزم
ئەم ھۆکارانە لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگۆڕێن ئەمەش بە پێی بارودۆخی نەخۆشەکە و شوێنی نیشتەجێبوونی، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەند ھۆکارێک ھەن کە دەبنە ھۆکاری سەرەکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی رۆماتیزم لەوانەش:
• قەڵەوی .
• جگەرە کێشان .
• ھۆکاری بۆماوەیی (وراسی )
• سیستەمی ناتەندروستی خۆراکی .
• تووشبوون بەپێکان لە کاتی راھێنانە وەرزشییەکان.
• کارکردن لەھەندێک پیشە کە جولەی بەردەوام و دووبارەبووی زۆری تێدایە.
چارەسەری رۆماتیزم
رۆماتیزم وەک نەخۆشی بەھەموو جۆرەکانی چارەسەرێکی یەکجاری نییە، بەڵام دەکرێت لە رێگەی بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان و چارەسەر نیشانەکانی کەم بکەیتەوە و ھێورکەرەوە بەکار بھێنیت و ھەروەھا نەخۆش چەند رێنماییەک جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ئازارەکانی کەم ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک چارەسەر ھەیە پێویستە نەخۆشەکە بەکاری بھێنێت ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ لەوانەش :
١.بەکارھێنانی دەرمانی پەنسلین:
ئەم جۆرە دەرمانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی دەبنە ھۆی ئاوسانی ناوچەکە و دەبنە ھۆکار بۆ تای رۆماتیزم.
٢. ئەسپرین :
بەپێی راوێژی پزیشک مرۆڤی تووشبوو بە نەخۆشی رۆماتیزم ئەم جۆرە دەرمانە بەکاردەھێنێت، و ئەسپرین یەکێکە لەو دەرمانانەی کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە لە چارەسەری رۆماتیزم .
٣. کۆرتیزۆن :
ئەم جۆرە دەرمانە کار دەکات لەسەر کەم کردنەوەی ئاوسان و ئازارەکانی رۆماتیزم و ھەروەھا کاردەکات لەسەر گەشەنەکردنی حاڵەتەکە بەتایبەتی لە جومگەکان .
چارەسەری گیایی
ھەندێک کەس جگ لە راوێژی پزیشکی پەنا دەبەنە بەر چارەسەری سروشتی و بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان ھەرچەندە ئەمە تا ئێستا لە سەدا سەد یەکلا نەبووتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش کەسانێک ھەن باوەڕیان بەم چارەسەرییە ھەیە لەو گیایانەی بەکاردێت بۆ چارەسەر رۆماتیزم :
• زەنجەفیل : زەنجەفیل کار دەکات لەسەر چارەسەکردنی ئاوسانی رۆماتیزم.
• گەڵای سەفساف : ئەم جۆرە گەڵایانە لەرێگەی جوین دەتوانیت بیخۆیت و ھەندێک کەس دوای ووشک کردنەوەی دەیکوتن و ئینجا دەیخەنە ناو ئاو و بەیانیان و ئێواران دەیخۆنەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزم .
• شەربەتی گریب فرۆت : سوود لەم جۆرە شەربەتە دەبیندرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی جومگەکان و رۆژانە دەکرێت یەک کوپ لەم شەربەتە بخۆیتەوە.
• سەبار (سوپێر): یەکێک لە خاسیەکانی ئەم دارە ئەوەیە کە ئازارەکانی جومگەکان کەم دەکاتەوە.
• زەیتی کافور: بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەکاردێت و یەک کەوچک کافور لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ گوێزی ھیندی و شوێنە تووشبووەکە چەور دەکرێت .
• دارچین : دارچین چەندین مەوادی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی رۆماتیزم .
• زەیتی رەشکە : دەکرێت وەک دەنکە حەب زەیتی رەشکە بخۆیت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزم .
سەرچاوە الموضوع