»  راپۆرت

ھۆکارەکانی پەیدابوونی قینچکە و زیپکە لەسەر رووخسار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھۆکارەکانی پەیدابوونی قینچکە و زیپکە لەسەر رووخسار:
دروست بوونی قینچکە و زیپکە لەسەر رووخسار یەکێکە لەو حاڵەتە ناخۆشانەی رووبەرووی گەنجان دەبێتەوە بە تایبەتی لە تەمەنی ھەرزەکاری و ئەمەش کێشەیەکی زۆریان بۆ دروست دەکات.

لەبابەتە تیشک دەخەینە سەر ھۆکارەکانی دروست بوونی زیپکە و قینچکە لەسەر رووخسار:
١.کەڵەکەبوونی پێستی مردوو لەسەر رووخسار و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کونەکانی پێست دابخرێت و دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە. 
٢.ھەندێک جار ئەو حاڵەتە بۆماوەییە و لە باوانەوە بۆ منداڵان دەمێنێتەوە. 
٣.تەمەنی ھەرزەکاری بەھۆی ئەو گۆڕانکارییە جەستەییانەی بەسەر منداڵان دادێت. 
٣. گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنەکانی جەستە. 
٤. خواردنی خۆراکی چەور . 
٥. بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە. 
٦. بەکارھێنانی ھەندێک ماکیاژی ناتەندروست بۆ رووخسار کە زیان بە مرۆڤ دەگەینێت. 
٧. لێنەکردنەوەی ماکیاژ و نووستن لەسەری. 
٨. گەشت کردن و گۆڕینی شوێن و گۆڕانگاری پلەکانی گەرما و بەکارھێنانی ئاوی زۆر گەرم و کەشی شێدار ھۆکارن بۆ ردوست بوونی قینچکە و زیپکە. 
٩. رارایی و دڵتوندی . 

چۆنیەتی چارەسەرکردنی قینچکە و زیپکە :

لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر ئەو رێگایانەی کە یارمەتیدەرن بۆ لەنابردنی قینچکە و زیپکەی رووخسار ئەوانەش بریتین لە :

١.ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی : 
یەکێکە لە ھۆکارەکانی درورست بوونی قینچکە بریتیە لە رارایی، لەبەر ئەمە پێویستە پشوو بە جەستەت بدەیت و ئەمەش لەرێگەی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی وەک رۆیشتن .
 
٢.با جەستەت لەناوەوە تەڕ بێت : 
زۆر گرنگە مرۆڤ لەشی لەناوەوە بەتەڕی بھێلێتەوە ئەمەش لەرێگەی خواردنەوەی ئاوێکی زۆر لە رۆژانە چونکە کەمی ئاو ھۆکارە بۆ دەردەدانی چەوری بۆ دەرەوەی لەش و ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە رۆژانە ٨ – ١٠ کوپ ئاو بخۆیتەوە.
 
٣. گرنگی دان بە رووخسار: 
پسپۆڕان جوانکاری ئامۆژگاریمان دەکەین کە گرنگیەکی زۆر بە رووخسارمان بدەین ئەمەش لەرێگەی خاوێنکردنەوەی رووخسار بە مادەی تایبەت و ھەروەھا بەکارھێنانی کرێمێکی باش بۆ روخسار. 

٤. بۆ ماوەیەکی باش بخەوە: 
کەم خەوی دەبێتە ھۆی زیاد بوونی رارایی و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەردەدانی زیاتر چەوری و دەبێتە ھۆی دروست بوونی قینچکە و زیپکە لەبەر ئەمە ھەوڵبدە رۆژانە ٦ – ٨ کاتژمێر بخەوی.

٥. وازھێنان لە جگەرە کێشان : 
جگەرە کێشان زیانێکی گشتی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و بەتایبەتی بۆ رووخسار، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدانی پێست و دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە.

سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3943بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Feb 23 2019 1:00PM
12