»  راپۆرت

کاکاو سود و زیانەكانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کاکاو سودەکان و زیانەکانی 

کاکاو یەکێکە لەوخواردنەوانەی لە ئێستا داواکارییەکی زۆری لەسەر ھەیە و کاکاو پێش ھەزار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دانیشتوانی ئەمەریکای ناوەڕاست بەکارھاتووە ، گەلی ئەزتیک کاکاویان وەک خواردنەوەیەک بەکار دەھێنا بۆ رووبەرووبونەوەی ماندووبوون , کاکاو لە ئێستادا بە چەندین جۆری جیاواز لە بازاڕەکان ھەیە و لەوەرزی زستانان لە ناوچەی خۆمان داخوازییەکی لەسەر دەبێت . 
گەلی ئەزتیک بە کاکاویان دەگووت (چۆکۆڵات) و لە ئێستاشدا شۆکۆڵاتە لە داری کاکاو دروست دەکرێت . 
سوودەکانی خواردنەوەی کاکاو : 
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی کاکاو لە لایەن گەلانی کونا یارمەتیدەر بووە بۆ پاراستنیان لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و ھەروەھا نەخۆشی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن . 
لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی کاکاو . 
خواردنەوەی کاکاو یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان .
 خواردنەوەی کاکاو مەزاجی مرۆڤ باشتر دەکات و کاریگەری لەسەر ئارام کردنەوەی دەروونی مرۆڤ ھەیە . 
کاکاو رێژەیەکی زۆری مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆپاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و پیری . 
 کاکاو یارمەتیدەرە بۆ ھاوسەنگ کردنی پاڵەپەستۆی خوێن و رێکخستنی کاری خوێنبەرەکان و ھەروەھا رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن ھاوسەنگ دەکات و ھەروەھا دەوڵەمەندە بە مادەی مەگنسیۆم . 
 کاکاو یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێن و مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە . 
رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش کەم دەکاتەوە و مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ . 
لایەنە نەرێنیەکانی خواردنەوەی کاکاو : 
لەگەڵ ئەوەی خواردنەوەی کاکاو سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر بەشێوەیەکی نارێک بەکارھات ئەوا زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێت . 
گرنگترین زیانەکانیشی بریتین لە : 
 کاکاو مادەی کافایین لە خۆ دەگرێت و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر لەشی مرۆڤ دەبێت و وادەکات مرۆڤ ھەست بە ماندووبوون بکات و ھەروەھا مرۆڤ زووتر توڕە دەبێت و رێژەی میزکردنی زیاد دەبێت . 
زۆر خواردنەوەی کاکاو ھۆکارە بۆ خێرا لێدانی دڵ و ھەروەھا بەردی گورچیلە دروست دەکات . 
 زۆر خواردنەوەی کاکاو ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە ئازاری کۆئەندامی ھەرس بکات و ھەروەھا غازاتی ناو سکی زیاد دەکات و تووشی قەبزی دەبێت .
 زۆر خواردنەوەی کاکاو ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی خەێن بەربوون بێت ، چونکە مەینی خوێن کەم دەکاتەوە . 
 ئەوانەی کێشەی ئاوی شینیان لە چاویان ھەیە ، دەبێت خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنەوەی کاکاو ، چونکە پاڵەپەستۆی زیاتر دەخاتە سەر چاوەکان . 
کاکاو ھۆکارە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە کێشەکانی قۆلۆن و ھەندێک جاریش توشی سکچوونی دەکات. 
 کاکاو دەبێتە ھۆی زیاد بوونی رێژەی کالسیۆم لە میز ، لەبەر ئەمە ئەوانەی ئێکسیان نەرمە پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2871بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 5 2019 10:02PM
12