پیاز یەکێکە لەو رووەکانە دەگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی سەوزەوات ، دوو جۆری سەرەکی ھەیە پیازی سپی و پیازی سوور ، نیشتمانی سەرەکی پیاز دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران دواتر بە ھەموو وڵاتانی جیھان بڵاووبووە .
پیاز بە چەند جۆر و شێوە دەخورێت و لە ئێستادا یەکێکە لە پێکھاتە سەرەکییەکانی خۆراکی رۆژانەی خەڵکی خۆمان و جیھان.
پیاز چەندین سوودی گرنگی ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش
سوودەکانی خواردنی پیاز :
• مادەی رۆدۆبۆسین لە خۆ دەگرێت و ئەمەش یارمەتی بەھێز بوونی بینین دەکات .
• چەند پێکھاتەیەکی ترشی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ئاوسان .
• رێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش چاو دەپارێزێت لە چەند نەخۆشییەک .
• تۆڕی چاو بەھێز دەکات .
• ماندوو بوونی چاو کەم دەکاتەوە .
• وا دەکات چاو فرمێسک بڕێژێت و بەمەش چاو خاوێن دەبێتەوە .
زیانەکانی پیاز :
لەگەڵ ئەوەی پیاز سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام زۆر بەکارھێنانیشی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مرۆڤ و زیانەکانیشی بریتین لە :
• دەبێتە ھۆی سوور بوونەوەی ناوەوەی گەدەی مرۆڤ .
• ھەست کردن بە رشانەوە و دڵە کزە .
• دەبێـتە ھۆی نزم بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .
• دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن .
• ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە خەواڵوو بوون بکات .
• مرۆڤ تەمبەل دەکات و ئارەزووی بۆ خەو زۆر دەبێت .
• کێشەی لە چاوەکانی بۆ دروست دەکات .
• دەبێتە ھۆی ئاوسای رژێنی پرۆستات .
سەرچاوە | الموضوع