»  راپۆرت

دە ھەڵە کە لەکاتی گفتوگۆی خێزانی دەکرێت

کوردزۆن
زۆرێک لە ھاوسەران توشی گرفت دەبنەوە لەکاتی گفتوگۆی نێوانیان، کە لە راستیدا گفتوگۆکردن بە سەرچاوەی چارەسەریەکان دادەنرێت. بەڵام جاری واھەیە گفتوگۆ دەگۆرێت بۆ سەرچاوەی گرفتە گەورەکان.

ئەو دە  
ھەڵەیەی لەکاتی 
گفتوگۆی خێزانی دەیکەین 


پێرست

لاپه‌ره‌

بابه‌ت

4

پێشه‌كی

5

(١٠) هه‌ڵه‌ كه‌ له‌كاتی گفتوگۆی خێزانی توشی ده‌بین

6

١. گرنگی نەدان بە ووشەکانی گفتوگۆ

8

٢. دەست نیشان کردنی کاتی نەگونجاو

8

٣. قسە بڕین بەیەکتری

9

٤. خوو دانە قسەی نێگەتیڤانە

9

٥. قسەکردن بەشێوەیەکی ناڕێک لەبەردەم خەڵکی دیکە

9

٦. گرنگی بەوەی دەیڵێیت لەجیاتی گوێگرتن بۆ ئەوەی دەگوترێت

10

٧. شیکردنەوەی خراپ بۆ ووشەکان

10

٨. قۆستنەوەی ھەڵەکان

10

٩. گشتاندن

11

١٠. دیکتاتۆریەت

11

١١. پوخته‌


پێشەکی
زۆرێک لە ھاوسەران توشی گرفت دەبنەوە لەکاتی گفتوگۆی نێوانیان، کە لە راستیدا گفتوگۆکردن بە  چارەسەریەکان دادەنرێت. بەڵام جاری واھەیە گفتوگۆ دەگۆرێت بۆ سەرچاوەی گرفتە گەورەکان.

بۆیە دەبێت ئەندامانی خێزان بەتایبەتی ھاوسەران بزانن کەوا گفتوگۆ ھۆکارێکە بۆ لەیەکتر گەیشتن و دۆزینەوەی چارەسەرەکان. وە ھۆکارێکە بۆ لەیەکتر گەیشتن و باسکردنی گرفتەکان.
لەم ڕاپۆرتە باس لەو (١٠) ھەڵەیە دەکەین کەوا لەکاتی گفتوگۆی خێزانی توش دەبین.


(١٠) ھەڵە کە لەکاتی گفتوگۆی خێزانی توشی دەبین
١. گرنگی نەدان بە ووشەکانی گفتوگۆ
٢. دەست نیشان کردنی کاتی نەگونجاو
٣. قسە بڕین بەیەکتری
٤. خوو دانە قسەی نێگەتیڤانە
٥. قسەکردن بەشێوەیەکی ناڕێک لەبەردەم خەڵکی دیکە
٦. گرنگی بەوەی دەیڵێیت لەجیاتی گوێگرتن بۆ ئەوەی دەگوترێت
٧. شیکردنەوەی خراپ بۆ ووشەکان
٨. قۆستنەوەی ھەڵەکان
٩. گشتاندن
١٠. دیکتاتۆریەت

١. گرنگی نەدان بە ووشەکانی گفتوگۆ
زۆربەی ھاوسەرەکان لەکاتی گفتوگۆککردن لەگەڵ یەکتری خۆیان بە شتی دیکە سەرقاڵ دەکەن و گرنگی بەم گفتوگۆیە نادەن یاخود چاوی لەسەر شتێکی دیکەیە، ھەندێک جار ھەندێک لە پیاوەکان رۆژنامە دەخوێننەوە یاخود سەیری تەلەفزیۆن دەکەن، لەبەر ئەمە خێزانەکەی ھەست بە بێزاری دەکات و لە گفتوگۆکە بێ ئومێد دەبێت و گرنگی پێنادات.

٢. دەست نیشان کردنی کاتی نەگونجاو
پێشینان گووتویانە بۆ ھەر رووداوێک کاتێکی گونجاو ھەیە بۆ قسەکردن، بەڵام تێکەڵکردنی بابەتەکان و گفتوگۆکردنی بێ بنەما و لەکاتی نەگونجاو کارێکی زۆر خراپە، بەتایبەتی کاتێک ببینی ھاوسەرەکەت خەمناکە تۆ بچیت بابەتێکی پێکەنیناوی بۆ باس بکەیت، ئەم جۆرە گفتوگۆیانە ھەندەی دیکە درز دەخاتە نێوان ھاوسەرەکان.

٣. قسە بڕین بەیەکتری
قسە بڕین بەیەکتری تەواوی بنەمای و ئامانجی گفتوگۆ دادەمرکێنێتەوە، چونکە زۆرجار پێش ئەوەی یەکێک لەھاوسەرەکان قسەیەک بکات، ئەوی دیکەیان قسەکانی پێ دەبڕێت و دەڵێت بێ دەنگ بە من بەخۆم دەزانم بابەتەکە چۆنە و چۆن چارەسەر دەکرێت.

 ٤. خوو دانە قسەی نێگەتیڤانە
ھەندێک لەھاوسەران قسەی خۆش بەدەمیان دا نایەت، زیاتر ئەو بابەتانە دەوروژێنن کە بیرۆکەی نیگەتیڤانە بڵاودەکاتەوە و رێگرن لەبەردەم ھەر بیرکردنەوەیەکی پۆزەتیڤانە.
ھەروەھا ھەندێک لەھاوسەران بەھیچ شێوەیەک گرنگی بەلایەنی ھەست و سۆزداری پۆزەتیڤانە نادەن و یادگارییە خۆشەکان پشت گوێ دەخەن و ھەوڵدەدەن لەبیری بکەن.

٥. قسەکردن بەشێوەیەکی ناڕێک لەبەردەم خەڵکی دیکە
یەکێک لەو شێوازانەی ھەست و سۆزی گەرمی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران دەکوژێت، یەکتر شکاندنەوەیە لەبەردەم خەڵکی دیکە، ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتانە وا لە ھاوسەرەکان دەکات رووێکی دیکە لە بەردەم خەڵکی نیشان بدەن و کێشەکانی گەورەتر بکەن.

 ٦. گرنگی بەوەی دەیڵێیت لەجیاتی گوێگرتن بۆ ئەوەی دەگوترێت
یەکێک لەھەرە ھەڵە دیارەکانی ژیانی ھاوسەرگیری ئەوەیە، یەکێک لەھاوسەرەکان تەنھا ھەست بکات قسەکانی ئەو راستن و پێویستە گوێی بۆ بگیرێت بێ گویدانە قسەکانی کەسی بەرامبەر، ئەم جۆرە ھاوسەرانە ھەوڵدەدەن لەکاتی گفتوگۆکان سەرنجی ئەوانی دیکە بۆ خۆیان رابکێشن و خۆیان نمایش بکەن کە شێوازی قسەکردنیان چەند لەبار و گونجاوە و کەسی بەرامبەریان ئەو توانایەی نییە شان لەشانی ئەوان بدات.

٧. شیکردنەوەی خراپ بۆ ووشەکان
ئەو دەستەواژەی ھاوسەرەکەت بەکاری دەھێنێت، لەوانەیە چەندین مانا لە خۆ بگرێت، بەڵام ھەندێک لە ھاوسەران ھەردەم بەدوای خراپترین لێکدانەوە دەگەڕێن، لەسەر ئەم بنامەیەش مامەڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەکات، کە چۆن خۆی لە قسەکان تێگەیشتووە نەک مەبەستی ھاوسەرەکەی چی بووە.

٨. قۆستنەوەی ھەڵەکان
ھەندێک لەھاوسەرەکان ھەموو ئامانجی خۆیان کۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ھەڵەیەک لە بەرامبەرەکەیان بگرن، جا ئەم ھەڵانە بە ئەنقەست بێت یاخود بە بێ ئاگایی بێت.

٩. گشتاندن
ھەندێک لە ھاوسەرەکان کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ یەکتری دەکەن وا بابەتەکە دەوروژێنن وەک ئەوەی بەبەردەوامی ئەو کێشانە بوونیان ھەبێت، وەک ئەوەی دەڵێت (تۆ ھەموو دەم بەو شێوەیەی) یاخود بەیەکتری دەڵێن (تۆ ھەموو جارێک ھەمان ھەڵە دووبارە دەکەیتەوە) پەنا بردن بۆ گشتاندنی کێشەکان ھەندەی دیکە گرفتەکان ئاڵۆزتر دەکات، ئەمەش وادەکات لەکاتی گفتوگۆکان یەکتری قبول نەکەن.

١٠. دیکتاتۆریەت
یەکێک قسە دەکات، دەبێت ئەوی دیکە گوێی بۆ بگرێت، بەڵام لەھەندێک حاڵەتی ھاوسەرگیری لایەنێکیان تەنھا ئەو مافە بەخۆی دەدات کە قسەبکات و ئەوی دیکەش دەبێت گوێڕایەل بێت، وەک ئەوەی یەکێکیان خۆی دەکاتە چەقی گەردوون و پێویستە ئەوی دیکە ھاوشێوەی ھەسارەکان لەدەوری ئەو بخولێتەوە.

ئەم دە خاڵەی باسمان کرد، کارەساتن ئەگەر لە ژیانی ھاوسەرەکان بوونیان ھەبێت و رێگەی لێ نەگیرێت، چونکە ئەم خاڵانە خۆشەویستی نێوان ھاوسەران لەناو دەبەن و وایان لێ دەکەن لە یەکتری دووربکەونەوە و چێژ لە گفتوگۆکان و ژیانی ھاوسەری نەبینن.


ئامادەکردن و وەرگێران: کوردزۆن
رێکخستن و سه‌رپه‌رشتیار: ارام روستایی



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
12124بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:43PM
12