»  جوانکاری

شەقبوونی لێوەکانت چارەسەر بکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەندێک رێگە ھەیە یارمەتیدەرن بۆ نەھێشتن و چارەسەربوونی شەق بوونی لێوەکان ، لەم بابەتەش بە کورتی ئەم رێگە چارەسەریانەتان بۆ دەخەینە روو . 
پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە کرێمی تایبەت بە دژە خۆر لە لێوەکانت بدە . 
بەردەوام ئاو وشلەمەنی بخۆرەوە . 
پارێزگاری لە تەڕیەتی ناو لەشت بکە . 
دووربکەوە لەو مەوادە جوانکارییانەی کە دەبنە ھۆی ھەستیاری بۆ پێست. 
کاتێک لێوەکانت شەق دەبن ، پارچە زیادەکان لێمەکەوە ، چونکە ئەمە قۆناغی چارەسەری درەنگتر دەخات . ھەروەھا دەبێتە ھۆی خوێن ھاتن لە لێوەکان . 
دەکرێت ڤازلین بەکار بھێنی بۆ چەورکردنی لێوەکان و سوودێکی زۆریشی ھەیە . 
ئەگەر بەم رێگایانە سەرەوە چارەسەر نەبوو ، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت . 
سەرچاوە | الموضوع 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
415بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:08PM