»  هاوسەران

دەتەوێت هاوسەرگیری بکەت؟ گوێبگرە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لەو بابەتانەی کە ترس لە لای گەنجان دروست دەکات جا چ کوڕ بێت یا کچ ئەوەیە چۆن ئەو ژیانە دەست پێبکەن و ئایا تووشی کێشە و گرفت دەبن و چۆن
لەم بابەتە چەند ئامۆژگارییەکەتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەست پێکردنی ژیانێکی باشتر لەوانەش: 
پێویستە بەھای یەکتر بزانن و ئەو بەرپرسیاریەتیە دەکەوێتە سەر شانتان و دەبێت پارێزگاری لە ھاوسەرگیرییەکە بکەن . 
گرنگی بەھەستی یەکتری بدەن و ھەردوولا رەچاوی لایەنی دەروونی یەکتر بکەن ، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان باشتر بێت و دڵەکان لە یەکتر نزیک بکەنەوە . 
چاوپۆشی لە ھەندێک ھەڵەی یەکتری بکەن ، مەرج نییە کەستان نموونەیی بێت ، بەڵکو دەبێت ئەوە بزانی کە ھەردووکتان تەواو کەری یەکترن . 
لە خاڵەکە ھاوبەشەکان بگەڕێن و پەرەیان پێبدەن ، بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتان ھەبێت . 
ماوەی دەزگیرانداری بقۆزنەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە یەکتر تێبگەن . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
415بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:13PM