»  هاوسەران

چۆن دەزانی منداڵەکەت دڵی توندە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەوانەیە ناونیشانەکەت پێ سەیر بێت بەڵام ئەمە راستیە منداڵانیش ھاوشێوەی گەورەکان تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن ، لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەین گرنگترین خەسڵەتەکانی ئەو منداڵانە تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن . 
منداڵەکە بەردەوام دەگریێت . 
توانای نامێنی کارەکانی رۆژانەی بە شێوەیەکی باش ئەنجامبدات . 
خواردنی کەم دەبێتەوە و ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت . 
لەگەڵ دڵتوندی تووشی ئازاری گەدە و سەرئێشە دەبێت بێ ئەوەی ھۆکارێکی زانراوی ھەبێت . 
بە خێرایی توڕە دەبێت . 
زیاتر شەرانگێز دەبێت و ھەموو کات ھەست دەکات کارێکی نارێکی کردووە . 
سەرنجی لەسەر شتەکان کەم دەبێتەوە . 
دوور دەکەوێتەوە لە منداڵەکانی دیکە و ئارەزوو دەکات بە تەنھا بێت . 
بەردەوام ھەست بە خەم دەکات و بە نائومێدی دەردەکەوێت . 
سەرچاوە | پێگەی نبراس .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
305بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:23PM