»  هاوسەران

ھەموومان پێویستیمان بەخۆشەویستی ھەیە

کوردزۆن
خۆشەویستی بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ وەک خواردن و خواردنەوە و نووستن.
ھەندێک جار خۆت دەبینیەوە بەتەنیایی سەیری دیمەنی جوانی خۆرئاوابوون دەکەیت و بیر دەکەیەوە.
ئەم جوانییە ھیچ بەھایەکی نییە چونکە ھیچ کەسێک بەشدار نییە لەگەڵم لە بینینی.
لەم کاتانە پێویستە پرسیارێک لەخۆت بکەیت: چەند جار پێویست بووە خۆشەویستی بکەیت بەڵام راتکردووە ؟
چەند ترساویت لەوە لە مرۆڤێک نزیک بیتەوە و بەمتمانە و دڵنیاییەوە پێی بڵێیت خۆشم دەوێیت؟
نەکەی لە خۆشەویستی خۆت بەزل بزانی.
ئاڵوودەبوونی وەک مادەی بێ ھۆشکەر وایە.
ئەگەر دیمەنی خۆرئاوابوون ھیچ مانایەکی لەلای تۆ نەما، ئەوکاتە سادە بە.
بڕۆ بگەرێ بەدوای خۆشەویستی.
بزانە. تۆ چەند بەھێز بوویت و ئامادەییت تێدا بوو بۆ خۆشەویستی، لەبەرامبەردا ئەوەی وەری دەگریت زیاتر دەبێت
خۆشەویستی مەبەست لە خۆشەویستی راستەقینەیە نەوەک خۆشەویستی نێوان دوو گەنج کە ھیچ بنەمایەکی خۆشەویستی نازانن، وە داواکردنی خۆشەویستی لە یەکێک واتا ھاوسەرگیر و بوون بەھاوسەری یەکتر.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2829بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 4:03PM