»  هاوسەران

چارەسەری دڵتوندی منداڵان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دوای ئەوەی دایک و باوک ھەست دەکەن منداڵەکەیان تووشی خەمۆکی بووە ، پێویستە لەسەریان پەنا ببەن بۆ چارەسەری منداڵەکەیان ئەمەش دەکرێت بە دوو رێگە بێت :
چارەسەری دەروونی : 
چارەسەری دەروونی یەکێکە لەو رێگایانەی دەگیرێتە بەر بۆ چارەسەری  خەمۆکی لەلای منداڵان ، بەڵام ئەمە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی کەسی پسپۆڕ بێت . 
کەسە پسپۆڕەکە دەست نیشان دەکات و ئینجا رێگەکانی چارەسەری دادەنێت . 
یەکێک لەو رێگە چارەسەریانەی لە ئێستادا بۆ منداڵان بەکار دێت بریتیە لە بەکارھێنانی مۆسیقا وەک چارەسەر و ھەروەھا شێلانی منداڵ  بە یەکێک لەچارەسەرە باشەکان داندراوە لە دۆخی خەمۆکی . 
ھەروەھا دۆخی خەمۆکی منداڵان پسپۆڕان پەنا دەبەنە بەر چارەسەری دەروونی کەسی و ھەروەھا چارەسەری رەفتاری منداڵەکە. 
ھەندێک جار ئەم جۆرە چارەسەرییانە لە چەند ھەفتەیەک تا چەند مانگێک درێژ دەبێتەوە و لەو ماوەیە ھەوڵدەدەرێت قۆناغ بە قۆناغی  چارەسەر بکرێت . 
ھەندێک جاریش منداڵەکە پێویستی بە چارەسەری درێژ خایەن دەبێت . 
چارەسەر بە دەرمان : 
ھەندێک جار پزیشکەکان پەنا دەبەنە بەر چارەسەری دەرمان ، لە ساڵی ٢٠١٥ بە دواوە رێکخراوی خۆراکی جیھانی رەزامەندی لەسەر پێنج دەرمان داوە کە دەکرێت وەک چارەسەری خەمۆکی منداڵان بەکاربھێندرێت. 
ئەم دەرمانانەش بە پێی بار و تەمەنی منداڵەکان دەگۆڕێت . 
ھەندێک لەو دەرمانانەی رەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ چارەسەری خەمۆکی منداڵان بریتین لە (سیرترالین ، فلۆفۆکسامین ، فلۆکستین) . 
لەگەڵ ئەوەش ھەندێک لەو دەرمانانە زیانی لاوەکیان ھەبووە لەبەر ئەمە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی تایبەت بەکاربھێندرێت . 
ھەروەھا ئەو منداڵانە ئەو جۆرە دەرمانانە بەکاردەھێنن نابێت بە بێ رەزامەندی پزیشکەکان واز لە دەرمانەکە بھێنن .
سەرچاوە الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
429بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:23PM