»  هاوسەران

ئامانجەکانی ھاوسەرگیری و سوودەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چ وەک نەریت یا وەک ئاین لە دێر زەمانەوە ھانی مرۆڤ دراوە ھاوسەرگیری بکات چونکە لەلایەک سوودی زۆرە و لەلایەکی دیکەش پرۆسەی ھاوسەرگیری چەند ئامانجێکی گرنگی ھەیە لەم بابەتە ھەوڵدەدەین ھەندێک لەئامانجەکان و سوودەکانی ھاوسەرگیریتان بۆ روون بکەینەوە .

ھاوسەرگیری جێ بەجێ کردنی یەکێک لە فەرمانەکانی خوای گەورەیە و سونەتی پێغەمبەرمانە (د.خ) .
ئاسوودەیی بە دەروونی بە مرۆڤ دەبەخشێت و ھاوژینێک دەبن بۆ یەکتری و ھەریەکە لە پیاو و ئافرەت ھاودەمێک بۆ خۆیان دەدۆزنەوە، ئەمەش دەبێتە مایەی بەختەوەری . 
ھاوسەرگیری پیاو و ئافرەت دەپارێزیت لەوەی رێگەی نا پەسەند بگرنە بەر بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانیان .
پاراستنی رەچەلەکی مرۆڤ لە لەناوچوون، ئەمەش لەرێگەی وەچە خستنەوەوە. 
بونیات نانی خێزان و ھەوڵدان بۆ پاراستنی خێزان کە بنەمای سەرەکی کۆمەڵگەیە و ئەمەش رێگەی گەشەکردنی میللەتانە. 
دەبێتە مایەی ھاوکاری لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە، چونکە ھاوسەرگیری پرۆسەیەکی گرنگە و چەند لایەک بەشدار دەبن لە پێکھێنانی. 
دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی لە نێوان کۆمەڵگە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکەڵاوبوونی چەند خێزانێک لەگەڵ یەکتری . 
پاراستنی کۆمەڵگە لەو نەخۆشییانەی کە بەھۆی پەیوەندییە ناشەرعیەکان دروست دەبن، چونکە ئەگەر ھاوسەرگیری نەبێت کۆمەڵگەکان و میللەتان لە ناو دەچن. 
تێرکردنی غەریزەی دایکایەتی و باوکایەتی کە زۆرینەی خەڵک خۆزگەی پێدەخوازن و ئاواتی ھەموو ھاوسەرانە .

سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5561بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:10PM