»  هاوسەران

هاوسەری باش کێیە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بێگومان ھەموو خێزانێک ئارەزوو دەکات باشترین ھاوسەر بۆ کچەکەیان بدۆزنەوە و ئەم کوڕە دەبێتە زاوایان کەسێکی زۆرباش بێت و ھیچ کێشەیەکی نەبێت ، بەڵام ئەمەش کەمێک ئاسان نییە ، چونکە ھاوسەری باش چەند بنەمایەکی ھەیە و یاخود ھەندێک پێوەر ھەیە کە وا دەکات ھەڵسەنگاندن بۆ کەسەکە بکرێت ، لەوانەش مەرج نییە ئەوەی پارەی ھەبوو بتوانێت ژیانێکی ئاسوودە بۆ ھاوژینەکەی دابین و یاخود گەنجێکی جوان و رێکپۆش ئەوا کەسێکی باش بێت ، لەبەر ئەمە دەبێت ھەندێک پێوەر ھەیە بیکەنە بنەما بۆ ھەڵبژاردنی ھاوسەری باش لەوانەش : 
ھاوسەنگی لە لایەنی ئاینی و ئەخلاقی ، چونکە گەر کوڕەکە خاوەن رەوشتێکی باش بوو و پابەند بوو بەلایەنی ئاینی زیاتر رێز لەخانەوادەی ھاوژینەکەی دەگرێت . 
لێک نزیکی لە ئاستی بیرکردنەوە و رۆشنبیری ، چونکە ئەم خاڵە بۆدوای پرۆسەی ھاوسەرگیریش زۆر گرنگە ، چ زۆر جار کێشەکان لەم خاڵە دەست پێدەکات و ناکۆکیەکان قوول دەبنەوە و کێشەی دیکەی بە دوا دادێت . 
رووخساری دەرەوەی دەبێت گونجاو بێت ، مەرج نییە زۆر جوان بێت ، بەڵام ناشکرێت جیاوازییەکی یەکجار زۆری ھەبێت لەگەڵ ھاوژینەکەی . 
لێک نزیکی لە ئاستی کۆمەڵایەتی و دارایی لە نێوان ھەردوو خێزان ، بۆ ئەوەی کێشەکان لەدوا رۆژ کەمتر بێت . 
ھاوسەنگی لەکەشی ژیانیان و ئەو شوێنەی لێی ھاتوون . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
612بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:13PM