یەکێک لە ئەرکەکانی خێزان لەبەرامبەر منداڵەکانیان ئەوەیە کەشێکی گونجاو و لەباریان بۆ بخولقێنن بۆ ئەوەی بە بەختەوەری بژین ، ئەمەش کارێکی زۆر قورس نییە و دەکرێت بەم ھەنگاوانە بەدەستی بھێنی .
١.خۆت بەدوور بگرە لە رەخنەگرتنی بەردەوام لە منداڵەکەت .
٢. با کەمترین ماوە سەیری تەلەفزیۆن بکات .
٣. زۆر سەرنج مەخە سەر ھەڵەکانی و ھەڵەکانی بیر مەخەوە .
٤. وای لێ مەکە بەردەوام ھەست بە خەمباری بکات .
٥. رێگە مەدە منداڵەکەت کێشەی نێوان خۆت و ھاوژینەکەت بزانێت .
٦. رێگەی پێبدە لە کاروباری ماڵەوە یارمەتیت بدات .
٧. بەردەوام لەسەر کارە باشەکانی ستایشی بکە و لەکاتی ھەڵەکان رێنمایی بکە .
٨. رۆژانە لەباوەشی بکە و ماچی بکە .
٩. لەکاتی یاریکردن با منداڵەکەت رێبەر بێت و ئەو سەرکردایەتی یارییەکە بکات .
١٠. رۆژێک لە ھەفتە تەرخان بکە بۆ منداڵەکەت بۆ ئەوەی بەیەکەوە پیاسە بکەن.
سەرچاوە | پێگەی المرسال