ھارونە رەشید خەلیفەی عەباسیەکان سەردانی ماڵی خوای کرد بە مەبەستی جێ بەجێکردنی مەراسیمی حەج .
ھارون رەشید ساڵێک دەچووە غەزا و ساڵەکەی دیکە دەچووە حەج .
ھاررن رەشید زانستی خۆش دەویست و رێزی لە زانایان دەگرت .
لەو گەشتی سەردانی شاری مەدینەی کرد و ئەو کاتە ئیمامی مالیک لە شاری مەدینە نیشتەجێ بوو .
خەلیفە ھارون رەشید ناردی بە شوێن ئیمامی مالیک بۆ ئەوەی سەردانی بکات .
بەڵام ئیمامی مالیک رەتیکردەوە بچێتە لای خەلیفە ھارۆن رەشید و گووتی "زانست ناچێت بە شوێن کەسان بەڵکو دەبێت خەڵک بچێت بە شوێن زانست ".
خەلیفە ھارۆن رەشید کاتێک گوێی لەم وەڵامە بوو لە ناوەرۆکی وەڵامەکە تێگەیشت و ھەڵسا روویکردە مزگەوتی پێغەمبەرمان (د.خ) کە شوێنی وانە ووتنەوەی ئیمامی مالیک بۆ ئەوەی گوێی لێبگرێت .
کاتێک خەلیفە ھارۆن رەشید گەیشتە شوێنەکە داوای لە ئیمام مالیک کرد ئەم دانیشتنە تایبەت بێت بە خەلیفە و دارودەستەکەی کە لەگەڵی بوون .
بەڵام ئیمامی مالیک ئەم داوایەی خەلیفە ھارۆن رەشیدی رەتکردەوە و گووتی "ھیچ خێرێک لە زانستێک نییە کە لە خزمەتی چینێکی تایبەت بێت و زۆرینەی لێ بێ بەش بکرێت".
ھارۆن رەشیدا سەری رەزمەندای نیشاندا و لەگەڵ خەڵکە ئاساییەکە لە کۆڕی وانە ووتنەوەی ئیمامی مالیک دانیشت.