»  کورتەچیرۆک

خوەکان دەمێننەوە!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لەگەڵ باوکی دانیشتبوو و قسەیان دەکرد 
باوکەکە شووشەیەکی شەربەتی بە کوڕەکە نیشاندا کە پرتەقاڵێکی گەورەی تێدا بوو  
منداڵەکە سەری سوڕما چۆن ئەم پرتەقاڵە گەورەیە لە ناو ئەو شووشە بچووکە جێگەی بووتەوە و تازە ناتوانێت بھێندرێتە دەرەوە.. 
منداڵەکە لە باوکی پرسی : باوکە ئەو پرتەقاڵە چۆن چووتە نێو ئەم شووشەیە .. 
باوکەکە بەقسە وەڵامی نەدایەوە .. 
بەڵکو کوڕەکەی بردە نێو باخچەی ماڵەوەیان و شووشەیەکی بەتاڵی ھێنا و بە دارێک بەستایەوە و ئینجا لقێکی ئەم دارەی خستە نێو ئەم شووشەیە .. 
دوای ماوەیەک قۆناغ بە قۆناغی پرتەقاڵێک لە نێو شووشەکە گەورە دەبوو و تا وای لێھات ئەستەم بوو لە نێو شووشەکە بێتە دەرەوە .. 
لەم کاتە منداڵەکە وەڵامەکە زانی و سەرسوڕمانەکە نەما ... 
لەم کاتە باوکەکە گووتی : کوڕی خۆم لە ژیان رووبەرووی چەندین کەس دەبیتەوە ، ھەرچەندە ئەم کەسانە زیرەک و لێھاتوون و لە پێگەی گرنگن ، بەڵام رێگەیەک دەگرنە بەر کە لەگەڵ پێگەو ئاستی رۆشنبیریان ناگونجێت و ھەندێک خووی خراپ ئەنجام دەدەن گە جێگەی باوەڕکردن نییە .. 
چونکە ئەم جۆرە رەفتارانە لە ناخیان رواوە لەو کاتەی منداڵ بوون و لەگەڵیان گەورە بووە ، دواتر نەیانتوانیووە لێی رزگار ببن ، وەک چۆن پرتەقاڵەکە نەیتوانی رزگاری ببێت .. 
قورسە مرۆڤ بتوانێت واز لەو خووانە بێنێت  کە بە منداڵی لەسەری گەورە بووە ، بەتایبەتی ئەگەر خوویەکی خراپ بوو ، چونکە ماوەیەکی زۆر لەگەڵی گەورە بووە .. 
لەبەر ئەمە پێویستە لەسەرمان زۆر ئاگاداری منداڵەکانمان بین و لە بچووکیەوە لەسەر پەروەردەی باش پەروەردەیان بکەین و لە داب و نەریت خراپ دووریان بخەینەوە .. 


465بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:33PM