لە یەکێک لە دارستانەکان کارێک راگەیندار بۆ ئەرکی کەروێشک ..
کەس بۆ ئەم کارە سی ڤی پێشکەش نەکرد ، تەنھا ورچێکی بێکار نەبێت ..
دوای سەیرکردنی سی ڤی یەکە ، ورچەکە وەرگیرا بۆ ئەوەی رۆلی کەروێشک ببینێت ..
دوای ماوەیەک ورچەکە تێبینی کرد کە کەروێشکێک رۆلی ورچێک دەبینێت لە دارستانەکە و سەرجەم مووچە و پاداشتەکانی ورچ وەردەگرێت و لە بنەڕەتدا کەروێشکە ..
بەڵام ورچەکە لەگەڵ ئەوەی ورچە ، بەڵام مووچە و پاداشتی کەروێشک وەردەگرێت ..
ورچەکە سکاڵای پێشکەشی بەڕێوەبەری کارگێڕی دارستانەکە کرد بۆ ئەوەی دادگەری بەرپا بێت ..
لێژنەیەک لە پڵنگەکان پێکھات بۆ ئەوەی سەیری سکاڵای ورچەکە بکەن ...
بانگھێشتی ورچ و کەروێشک کرا بۆ ئەوەی زانیاریەکانی خۆیان پێشکەش بکەن ..
کەروێشکەکە سەرجەم پەڕاوەکانی پێشکەش کرد کە دەیسەلمێنێت ورچە ..!!
لێژنەکە داوای لە ورچەکە کرد ، پەڕاوەکانی خۆی پێشکەش بکات ..
ورچەکە سەرجەم پەڕاوەکانی خۆی پێشکەش کرد و بەپێی بەڵگەکان ، ورچەکە کەروێشک بوو ..
لێژنەکە دوای لێکۆڵینەوە بڕیاریدا ، بارودۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و سکاڵای ورچەکە رەتکرایەوە .
ورچەکە تانەی لە بڕیاری لێژنەکە نەدا .!!
کاتێک پرسیاریان لە ورچەکە کرد بۆچی تانەت لە بڕیاری لێژنەکە نەدا ..
ورچەکە گووتی : چۆن تانە لە بڕیاری لێژنەی پڵنگەکان نادەم لە کاتێک ئەو پڵنگانە گوێدرێژ بوون و سەرجەم بەڵگەکانیان دەیسەلماند کە ئەوانە پڵنگن .