»  جوانکاری

دابەزاندنی کێشت بێ رژیمکردن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زۆرینەی ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە ئارەزوو دەکەن کێشیان دابەزێنن ، ھەرچەندە ئەم کارە زۆر ئاسان نیە ، بەڵام چەندین رێگەی جیاواز ھەیە بۆ دابەزاندنی کێشی مرۆڤ . 
لەم بابەتە رێگەیەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانی بە خێرایی کێشت دابەزێنی بێ ئەوەی پێویستت بە رژیمکردن ھەبێت بۆ ئەم رێگەیە . 
رێژەیەکی باش خۆراکی ریشاڵی بخۆ ، چونکە ئەم خۆراکە بە ئاسانی دەتاوێتەوە لەناو لەش و ھەروەھا وات لێدەکات ھەست بەتێربوون بکەیت . 
دووربکەوە لە خواردنی زۆر چەور . 
دووربکەوە لە خواردنەوەی مەی ، چونکە خواردنەوەی مەی کێشی مرۆڤ زیاد دەکات . 
ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین وەک ماسی و گۆشتی بێ چەوری ، چونکە ئەم خۆراکانە وات لێدەکەن ھەست بە تێربوون بکەیت . 
تا پێت دەکرێت زۆر خۆت ماندوو مەکە ، چونکە زۆر ماندوو بوون دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی سک. 
تا پێت دەکرێت دووربکەوە لە شیرینی ، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی لە دەرەوەی ماڵ دروست دەکرێن ، چونکە رێژەیەکی زۆر شەکر لە خۆ دەگرن . 
ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی ، چونکە یارمەتیدەرە لە سووتاندنی چەوری . 
دووربکەوە لەو جۆرە شەربەتانەی رێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە ، چونکە رێژەی کالۆری زۆرە و کاردەکات لەسەر زیاد کردنی کێشی مرۆڤ. 
با سرکەی سێو بەشێک بێت لە پێکھاتەی خۆراکیت ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی چەوری . 
ماوە نا ماوە بەرۆژوو بە ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی چەوری . 
چای سەوز بخۆوەرەوە ، ئەو جۆرە چایە یارمەتیدەرە  بۆکەمکردنەوەی چەوری لەش . 
سەرچاوە | الموچوع 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
579بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:27PM