»  جوانکاری

سوودەکانی ڤیتامین سی بۆ خانمان لەمانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
میوە و سەوزەواتی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی لە مانگی رەمەزان سوودێکی زۆری بۆ خانمان ھەیە بەتایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆز ، لەم بابەتە بە کورتی گرنگترین سوودەکانی ڤیتامین سی تان بۆ دەخەینە روو : 
١.ڤیتامین سی رەگی قژ بەھێز دەکات تا دوا بەشی تاڵە قژەکە : 
ڤیتامین سی ھۆکارە بۆ نوێبوونەوەی پێستی سەر و چالاکی گەیشتنی خوێن بەھێزتر دەکات و وا دەکات ئۆکسجین بە شێوەیەکی باش بگاتە بەشەکانی قژ ، ھەروەھا رێگری دەکات لە وشک بوونی قژ و تێکچوونی قژ و پارێزگاری لە نەرمی قژ دەکات و بەردەوام رەونەقی پێدەدات. 
٢. نینۆکەکان بەھێز دەکات : 
خواردنی ڤیتامین سی لەمانگی رەمەزان ، یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی نینۆکەکان و پارێزگاری لەپتەوی دەکات و رێگری لە تێکچوونی دەکات و رەنگێکی تەندروستی پێ دەبەخشێت . 
٣. بەرەنگاری قینچکە و زیپکە دەبێتەوە : 
ڤیتامین سی چارەسەری زیپکە و قینچکە دەکات و ھەروەھا خێراتر پێست چاک دەکاتەوە و رێگری لە ئاوسان وسووربوونەوە دەگرێت و ھەروەھا پێست بەھێز دەکات و دیمەنێکی گەنجانە بە رووخسار دەبەخشێت . 
٤. پارێزگاری لە پێست دەکات لەتیشکی خۆر : 
یەکێکی دیکە لەسوودەکانی خورادنی ڤیتامین سی لە مانگی رەمەزان و کاتەکانی دیکە ئەوەیە ، ڤیتامین سی پارێزگاری لە رووخسار دەکات لە تیشکی خۆری زیانبەخش . 
٥. رووبەرووی نیشانەکانی پیری دەبێتەوە : 
لە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵی بە شێوەیەکی گشتی رووخساری مرۆڤ روو لە پیری دەکات ، بەڵام خواردنی ڤیتامین سی یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری کردن لە گەنجیەتی رووخسار و پێست . 
سەرچاوە | پێگەی الجمال 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
473بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:20PM