»  جوانکاری

چۆن قژێکی جوان و تەندروستت دەست دەکەوێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خانمان ئارەزوو دەکەن قژێکی جوانیان ھەبێت ، لەگەڵ جوانیەکەشی ئارەزوو دەکەن تەندروستی پێستی سەریان و قژیان باش بێت، لەم بابەتە چەند ئامۆژگارییەکتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی قژێکی جوان و تەندروستت ھەبێت. 
١.خۆراکی تەندروست : 
قژت بەرھەمی ئەم خواردنانەیە  کە دەیخۆیت ، لەبەر ئەمە پێویستە خۆراکەکانت ھاوسەنگ بێت و رێژەیەکی زۆر لە میوە لە خۆ بگرێت و ھەروەھا سەوزەوات و پرۆتین و ھێلکە و مریشک و شیر ، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە مادەی کیراتین بە قژت دەبەخشن، جگە لەمانەش پێویستە لەسەرت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە مادەی ئاسنی تێدایە وەک سپێناغ . 
٢. قژی باش لە شووشتنی دەست پێدەکات : 
زۆر گرنگە خانمان گرنگی بە شووشتن و خاوێنکردنەوەی قژیان بدەن و ئەم کارەش رۆژانە ئەنجام بدەن ، ئەمەش لەرێگەی بەکارھێنانی ئەو بەرھەمانەی گرنگی بە قژ دەدەن و چەندین پێکھاتەی تەندروست لەخۆیان دەگرن . 
پێویستە ئەو بەرھەمانە بۆ قژت بەکاری دەھێنی مادەی پرۆتین لە خۆ بگرێت و قژت خاو و نەرم بکاتەوە و بیپارێزێت لە سووتانەوە . 
٣. نەرمکەرەوەی قژ بەکاربھێنە : 
رۆژانە نەرمکەرەوەی قژ بەکار بھێنە و ئەم کارەش بە بەرھەمی باش بیکە یاخود بە پێکھاتەی سروشتی کە زیان بە قژت نەگەینن،  دوای بەکار ھێنانی نەرمکەرەوەی قژ ئینجا قژت بە باشی دابھێنە و گرنگی پێبدە . 
٤. ئەگەر زانیت قژت زیانی پێگەیشتووە راوێژ بەکەسانی پسپۆڕ بکە : 
ھەندێک لە خانمان لەکاتی تێکچوونی قژیان پەنا بۆ چەندین دەرمان و شامپۆی جیاواز دەبەن ، ئەمەش ھەڵەیە دەکرێ راوێژ بەکەسی پسپۆڕ بکەیت و بەکەمترین تێچوو قژت چاکبکەیتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
615بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:20PM