»  رەمەزان

زەکات بە کێ دەدرێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خەڵکی کۆمەڵگەی خۆمان لە مانگی رەمەزان زەکات لە ماڵی خۆی دەردەکات و دەیدات بە کەسانی ھەژار، بەڵام دەبێت بزانێت کە زەکات واجبە و دەبێت بیدات. ونابێت مرۆڤی موسڵمان خۆی لەم کارە بدزێتەوە چونکە ئەو کاتە سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورەی کردووە، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز ئەو چینانەی دیاریکردووە کە زەکاتیان پێدەچێت ("  إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ "، التوبة/60..)
واتا 
١.ھەژاران و نەداران. واتا ئەوانەی پێوییستیان بەیارمەتی ھەیە و ھیچ سەرچاوەیەکی دارایی ئەوتۆ شک نابەن تا ژیانی خۆیانی پێ دابین بکەن. 
٢. المساکین، ئەمانەش دەست کورتن و ئەوەی ھەیانە بەشیان ناکات. 
٣.ئەوانەی کاری کۆکردنەوەی زەکات دەکەن، واتا کاری کۆکردنەوەی زەکات دەکەن و مەرج نییە ئەمانە ھەژار بن. 
٤. ئەوانەی تازە ھاتوونەتە نێو ئیسلام (المولفە قلوبھم) . 
٥. (و فی الرقاب) واتا دەکرێت زەکات بدرێت بۆ کڕینەوە دیل و ئازادکردنیان. 
٦. الغارمین، واتا ئەوانەی قەرزدارن و توانای قەرز دانەوەیان نییە 
٧. (وفی سبیل اللە) واتا دەکرێت زەکات بە کارێک بدرێت کەسوودی گشتی موسڵمانانی ھەبێت. وەک دروست کردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ھەتیوخانە ... 
٨. (ابن السبیل) واتا ئەو کەسەی لەسەفەرە و پارەی لێ  بڕاوە، دەکرێت زەکاتی پێبدرێت. 
سەرچاوە | الموضوع و کتێبی (١٠٣) پرسیاری و وەڵامی شەرعی دەربارەی رەمەزان



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2987بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - May 13 2021 12:52AM