»  رەمەزان

چەند ئامۆژگاریەک بۆ پاراستنی رووخسارت لەووشک بوون لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەھۆی بەرۆژووبون ھەندێک لە شلەمەنیەکانی ناو لەش کەم دەکات و ئەم شلەمەنیانەش بەشێوەیەکی گشتی ھۆکارن بۆ تەڕ بوونی پێست و رووخسار، چونکە لەماوەی کاتەکانی بەرۆژووبوون ئاو لە لەش کەم دەکات ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی رووخساری مرۆڤ ھەندێک لە رەونەق و جوانی خۆی لەدەست بدات بەبەراورد بە کاتەکانی دیکەی ساڵ . 

بەڵام گەر ھاتوو ئەم ئامۆژگاریانەی رۆژانە جێ بەجێ کرد ئەوا دەتوانی خۆت بپارێزی لە ووشک بوونی پێستەت لە مانگی رەمەزان :

١.رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆوە :
پێویستە لەسەرت لە دوای بەربانگ کردنەوە تا پارشێو رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، ھەروەھا ئەو خۆراکانە بخۆیت کە رێژەیەکی زۆری ئاو و شلەمەنی لە خۆ دەگرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو شلەمەنیانە بکەیتەوە کە جەستەت لە دەستی داوە لەکاتی بەرۆژووبوون و دەبنە ھۆکاری بۆ ووشک بوونی پێستت .

٢. زەڵاتەی سەوزەوات : 
پێویستە لەسەرت زەڵاتەی سەوزەوات بکەیتە بەشێک لە خۆراکەکانی بەربانگ چونکە سوودێکی زۆری بۆ پێستەت  و تەندروسستیت ھەیە و ھەروەھا دەبێت ئەم زەڵاتەیە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت خاس و خەیار  چونکە رێژەیەکی زۆری ئاو تێدایە و ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ چارەسەرکردنی ووشکبوونی پێست ھەروەھا ئەو ڤیتامیناتەی لەناو ئەم زەڵاتەیە ھەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی خانەکانی پێستت جارێکی نوێ بێتەوە .

٣. زەڵاتەی میوە : 
ھەوڵبدە رۆژانە دوای بەربانگ زەڵاتەیەکی تێکەڵی میوە بخۆیت، لەبری ئەوەی شیرنەمەنی بخۆیت کە ھۆکارە بۆ زیاد بوونی کێشت، زەڵاتەی میوە بخۆ، چونکە ئەم زەڵاتەیە دەبێتە ھۆکار بۆ گەشانەوەی رووخسارت و ڤیتامینی بەسودیشی زۆرە .

٤. دەبێت دڵنیابیت لەوەی سەرجەم پێکھاتە خۆراکیەکان لە ژەمەکاندا ھەیە : 
پێویستە لەسەرت دڵنیابیت لەوەی لەکاتی بەربانگ و پارشێو خۆراکەکانت بەشێوەیەکە کە سەرجەم پێکھاتە خۆراکیەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی جەستەت بکەیتەوە لەو خۆراکانەی لەکاتی بەرۆژووبوون لەدەستی دەدات.

٥. دوور بکەوە لە تورشیات و خواردنی سوێر :
دووربکەوە لە تورشیات چونکە تورشیات ھۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی رێژەی شلەمەنی لە جەستە و ھەروەھا ئەو خۆراکانەی سوێرە بەھەمان شێوەی کاریگەی خراپی بەسەر لەشت دەبێت .

٦. ڤیتامین (A)
پێویستە لەسەرت ئەو جۆرە خۆراکانە بخۆیت کە ڤیتامین (A) لە خۆ دەگرێت وەک گێزەر و خاس و مەعدەنووس چونکە ئەم جۆرە ڤیتامینە رێگری دەکات لە ووشکبوونی پێستت و بەرەنگاری زبری پێست دەبێتەوە .

٧. بەبەردەوام رووخسارت مەشۆ : 
لەوانەیە بەھۆی گەرماوە ناچارت بیت رۆژانە بۆ چەندین جار روخسارت بشۆیت، بەڵام بەردەوام بوون لەسە ر ئەم کارە وا دەکات دەبێتە ھۆی ووشک بوونی پێستەت و گەر ناچاریش بووی بیشۆیت ئەوا ھەوڵبدە بە ئاوی سارد بیشۆیت .

٨. گرنگی بە رووخسارت بدە: 
پێویستە زیاتر لە رۆژانی ئاسایی گرنگی بە رووخسارت بدەیت و ھەوڵبدە رووخسارت خاوێن بکەیتەوە و نەرمکەرەوە بەکاربھێ، بۆ ئەوەی بەشە مردوەکەی پێستت لابدەیت .

٩. رووخسارت بە کرێم تەڕ بکە :
ھەوڵبدە رۆژانە بۆ چەند جارێک کرێمی نەرم کەرەوە بەکار بھێنی بۆ دەستت و رووخسارت، بەتایبەتی ئەگەر ھەستت بە ووشک بون کرد بەڵام بە وریاییەوە بەکاری بھێنە .

١٠ پەنا ببە بەر پێکھاتەی سروشتی :
ھەوڵبدە ئەو جۆرە ماسکانە دروست بکەیت کە رووخسارت نەرم دەکەنەوە و دەیپارێزی لە ووشک بوون و گرنگترین ماسکی رووخسار بۆ ئەم کاتە ماسکی ھەنگوینە :

پێکھاتەکان :
دوو کەوچک ھەنگوین  - یەک کەوچک گیراوەی لیمۆ – ھەندێک گلیسرین .

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
ھەنگوینەکە لەگەل گیراوەی لیمۆکە و گلیسرینەکە تێکەڵ بکە، ئینجا لە رووخساری خۆتی بدە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2649بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:52AM