»  رەمەزان

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئامادەکردنی پارشێوێکی تەندروست

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ دەست پێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز خەڵکانێکی زۆر لەکاتی بەرۆژووبوون رووبەرووی برسییەتی وتینۆیەتی دەبنەوە، ھەرچەندە خواردن و خواردنەوەیەکی زۆریش دەخۆن و تووشی چەند کێشەیەکی تەندروستیش دەبن .  

بۆ یارمەتیدانت لەم بابەتە پێویستە پارشێوێکی تەندروست بخۆیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لەکاتی بەرۆژووبوون و وات لێبکات بەرەنگاری برسیەتی و تینۆیەتی ببیتەوە، ئەوەی ئێستا پێشکەشتی دەکەین یارمەتیدەر دەبێت لەسەر پاراستنت لە برسیەتی و تینۆیەتی لەکاتی بەرۆژووبوون :

١.بڕە ئاوێکی زۆر بخۆ :
دەبێت ئاگاداربیت لە نێوان بەربانگ و پارشێو رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، چونکە ئەگەر بەتەنھا لەکاتی پارشێو ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە ئەمە واناکات لە کاتی رۆژ  بەرگەی تینۆیەتی بگریت وەک چۆن ھەندێک کەس وای بۆ دەچن. 
چونکە لەشی مرۆڤ تەنھا پارێزگاری لەبەشێکی کەمی ئاو دەکات و ئەوەی پێویستی پێی نیە دەری دەدات ئەمەش وا دەکات رژێنەکانی گەدەت تووشی کێشە ببن چونکە بە زەحمەت خواردنەکان ھەرس دەکەن لەبەر ئەمە لەکاتی پارشێو تەنھا ئەوەندە ئاو بخۆوە کە تینۆیەتیت دەشکێنێت .

٢. دوای پارشێو راستەوخۆ مەخەوە :
لەدوای پارشێو کردن راستەوخۆ مەخەوە بەڵکو  ھەندێک چالاکی ئەنجام بدە بۆ ئەوەی کۆئەندامی ھەرست کارەکانی خۆی بکات و ئەو خۆراکەی خورادوتە ھەرسی بکات و سوود لە ھەموو توخمە خۆراکیەکان وەربگریت .

٣. بۆ کاتی پارشێو خۆراکی سووک ھەڵبژێرە : 
ھەوڵبدە ئەو خۆراکە سووکانە بخۆیت لەگەڵ خێزانەکەت لە کاتی پارشێو و پێویستە خواردنەکە سووک بێت لەسەر گەدە و رێژەیەکی زۆر چەوری لەخۆی نەگرێت چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە بە زەحمەت ھەرس دەکرێن و زیان بەگەدەت دەگەینێت.

٤. دوربکەوە لەبەھارات  وخواردنە سوێرەکان :
رێژەیەکی زۆر خوێ و بەھارات لە خواردنەکەت بەکار مەھێنە بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وات لێدەکات زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکەیت لەکاتی بەرۆژووبوون .
وا باشترە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە رێژەیەکی زۆر کەم خوێ و بەھاراتی تێدایە بۆ ئەوەی یارمەتی کۆئەندامی ھەرست بکەیت کارەکانی بەئاسانی بکات و تا وات لێنەکات ھەست بە تینۆیەتی بکەیت، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە زۆربەی ئاوی ناو لەشت ھەڵدەمژێت .

٥. توخمی پۆتاسیۆم : 
پێویستە لەسەرت ئەم خۆراکانە بخۆیت لەکاتی پارشێو کە دەوڵەمەندە بە توخمی پۆتاسیۆم، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە یارمەتیت دەدەن بۆ بەرگە گرتنی تینۆیەتی لەکاتی بەرۆژووبوون و لەو خۆراکانەی کە توخمی پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت شیر و بەرھەمەکانی وەک ماست و پەنیر و ھەروەھا خورما و فستقیش دوو توخمی باشن .

٦. دوور بکەوە لە خواردنەوە گازییەکان : 
ھەوڵبدە خواردنەوە گازییەکان کەم بکەیتەوە بەتایبەتی لەکاتی پارشێو چونکە ئەم خواردنەوانە گەدەت پڕدەکەن و وای لێدەکات کارەکانی خۆی بە باشی ئەنجام نەدات و بەرۆژووبوونەکەت قورستر دەکات .

٧. ھەندێک چالاکی وەرزشی ئەنجام بدە:
ھەوڵبدە لەمانگی رەمەزان ھەندێک چالاکی وەرزشی سوک ئەنجام بدەیت و وامەکە جەستەت تووشی خاووبونەوە  و ماندوو بوون بێت .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2447بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:52AM