»  رەمەزان

زانایەکی ژاپۆنی بە رۆژوو دەبێت لەبەر سودە سەر سوڕهێنەرەکانی رۆژوو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ و پێش ئەوەی ببمە قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی تۆکیۆ بۆ پسپۆری پزیشکی و بواری ددان، داوەتنامەیەکم بەدەست گەیشت بۆ ئامادەبوون لە ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی بێگانە لەم زانکۆیە .

ئاھەنگەکە لەیەکێک لە ھۆتێلەکانی پایتەختی تۆکیۆ بەڕێوەدەچوو ...
ھاوڕی ھیندییەکەم کە ناوی (ئانوپ کۆمار) داوای لێکردم بەھەر شێوەیەک بێت لەم ئاھەنگە ئامادە بم بۆ ئەوەی شارەزای شوێنەکە بم و کەشێک بگۆڕم .

منیش نەمویست دڵی ھاورێکەم بشکێنم و پێم راگەیاند بەدڵنیاییەوە لەم ئاھەنگە ئامادە دەبم .
دوای بۆ ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەم و منداڵەکەم خۆمان ئامادە کرد روومان لە شوێنی ئاھەنگەکە کرد و دوای گەیشتنم بۆ شوێنی ئاھەنگەکە بینیم ھاورێ ھیندییەکەم زۆر شلەژاو دیارە و لێی پرسیم بۆ ئاوا دواکەوتی ؟
منیش گووتم : داوای لێبوردن دەکەم، بەلام بەھەڵە بەشمەندەفەرێکی دیکە ھاتم و دواتر بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دواکەوتم .

ھاوڕی ھیندییەکەم بە خێرایی رۆیشت و داوای لێکردم لە شوێنی خۆم نەجولێم .
دوای ماوەیەک گەڕایەوە و پرۆفیسۆرێکی ژاپۆنی لەگەڵ دابوو و داوای لێکردم ئەگەر دەکرێ ھەندێک پرسیار ھەیە وەلامی بدەمەوە .
منیش گووتم بە خۆشحاڵییەوە چ پرسیارێکت ھەیە فەرموو بیکە ...
پرۆفیسۆرەەکە گووتی : بەدواداچوونێکم کردووە و بۆ م دەکەروتووە کە تۆ خەڵکی عێراقی و موسڵمانی ..
منیش گووتم : بەڵێ من موسڵمانم .. 
پرۆفیسۆرەکە گووتی : باشە تۆ بەرووژوو دەبیت . 
منیش گووتم : بەسەر سوڕمانەوە گووتم بەڵێ بەرۆژوو دەبم ...

ئینجا پرۆفیسۆرەکە گووتی : باشە بۆچی بەرۆژوو دەبیت و بەرۆژوو بوون چ سوودێکی ھەیە .. 
منیش گووتم : لەلایەنی ئاینی بەرۆژوو بوون ھەست کردنە بە موعاناتی ھەژاران چونکە ھەست بەبرسێتی دەکەین و دور دەکەوینەوە لە شەھەواتی رۆژانە .
لەلایەنی تەندروستیش پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت (بەرۆژوو بن تەندروست دەبن).

لێرەدا پرۆفیسۆرەکە گووتی : باشە چۆن ؟ چۆن تەندروستتان باش دەبێت ؟ 
منیش گووتم : نازانم .. 
پرۆفیسۆرەکە پێکەنی و بەسەر سوڕمانەوە گووتی : چۆن ژمارەی موسڵمانان ئەوەندە زۆرە و بەرۆژوو دەبن و نازانن بۆچی بەرۆژوو بوون بۆ تەندروستی لەبەر چی باشە ..!!

پرۆفیسۆرەکە داوای لێبوردنی کرد و گووتی : گفتوگۆیەکەم پێ تەواو ناکرێت دەبێت بڕۆم، ماڵئاوایی لەخۆم و لەخێزانەکەم کرد و رۆیشت .
ھاوڕێ ھیندییەکەم لەگەڵ پرۆفیسۆر رۆیشت و دواتر گەڕایەوە لای ئێمە ..
منیش گووتم : تێنەگەیشتم ھۆکاری ئەم گفتوگۆیە چی بوو .. 
 ھاوڕێ ھیندییەکەم گووتی : تۆ ئەم پرۆفیسۆرە ناناسی .. 
منیش گووتم : نەخێر نایناسم  
ئەویش گووتی : ئەوەی پرۆفیسۆر (میزشیمایە)، دەزانی پسپۆڕی لە چ بوارێک ھەیە ؟ 
منیش گووتم : نەخێر نازانم لە چ بوارێک پسپۆڕی ھەیە .. 
ھاوڕێیەکەم گووتی: ئەو پرۆفیسۆرە لەو چوار پرۆفیسۆرەی جیھان کە پسپۆڕیان لە خۆ خواردنی خانەکان ھەیە (Autophagy)، دووانیان ژاپۆنین و دوانەی دیکەش ئەمەریکین .

ھاوڕێیەکەم گووتی: تا ئێستا گوێت لەم بوارە نەبووە و چ پەیوەندییەکی بە بەرۆژوو بوون ھەیە ؟ 
منیش گووتم : تا ئێستا گوێم لەو بابەتە نەبووە ؟

ئەویش گووتی : بڕۆ لە ئەنتەرنێت بەدوای بابەتی (Autophagy) بگەڕێم و دوای ھەفتەیەک دەیبینمەوە .. 
بۆ بەیانییەکەی دەستم بەگەڕان کرد دەربارەی بابەتەکە، کاتێک گەیشتمە سەر بابەتەکانی پرۆفیسۆر میزۆشیما تووشی شۆک بووم .. 
زانیم پەیوەندی (Autophgay) چییە، ئەم کارە بریتیە لە چالاک بوونی خانەکان لە کاتی برسییەتی بەمەرجێک بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر لەش خۆراکی پێنەگات و ھەروەھا دەبێت ئەم کەسە لە جوولە دابێت (نەک خەوتوو بێت) .

لەکاتی چالاک بوون ئەم کردارە ئەو خانانە دیاری دەکات کە تووشی شێرپەنجە بوونە، ھێرشیان دەکاتە سەر و شیکردنەوەی خوودیان بۆ دەکات و لەناویان دەبات و لەھەمان کات ووزە و خۆراک بۆ خانەکانی دیکە دابین دەکات (ئەو خانانەی تەندروستن و تووشی نەخۆشی نەبوونە) بۆ سەرکەوتنی ئەم کردارەش دەبێت بۆ ماوەیەکی دوور درێژ و لەسەریەک بەردەوام بێت و رێگە بونیات نانەوەی خانەکان نەبێت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی خانە نەخۆشەکان نەکەن، بەتایبەتی زۆر خواردن و چەوری و شەکرەمەنی .

دوای پشووی ھەفتە، ھاوڕێیەکەم بینیەوە و ھەموو شتێکم بۆ باس کرد ...
بەڵام ئەو قسەیەکی سەرنجڕاکیشی بۆ کردم، کاتێک گووتی : پرۆفیسۆر مانگی رەمەزان بەرۆژوو دەبێت، جگە لەمەش لەھەفتەیەکدا رۆژێک یان دوو رۆژ بەرۆژوو دەبێت ...
منیش گووتم ئەم پەیامەم بە پرۆفیسۆر بگەیننە، پێغەمبەرمان (د.خ) ھەفتانە دوو رۆژ بەرۆژوو دەبوو ...

ئەم بابەت لەلایەن دکتۆر (احمد الحمیری) باس کراوە  


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8887بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:55AM