»  رەمەزان

چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەرگە گرتنی تێنوێتی لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەوانەی لەم ماوەیە ھەست بەتینۆیەتی بکەیت و وات لێبکات زیاتر ئارەزووت بۆ لای ئاو خواردنەوە بڕوات .

بۆئەوەی ھەستی تینۆیەتیت کەمبێتەوە لەکاتی بەرۆژووبوون پێویستە لەسەرت چەند رێنماییەک جێ بەجێ بکەیت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لەشت بکەیت لە تینۆیەتی لەکاتی بەرۆژووبوون :

١.شەربەت و خواردنەوەکانی دیکە : 
ھەوڵبدە لەنێوان بەربانگ و پارشێو ئەو جۆرە شەربەتانە بخۆیت کە بۆ لەش تەندروستە بۆ ئەوەی لەشت ھەموو توخمە خۆراکیەکانی دەست کەوێت و بتوانێت ھەندێک لەناو لەش پاشکەوتی بکات و بۆ کاتی بەرۆژووبوون سوودی لێ ببینێت .

٢. خواردنە سوێرەکان : 
دەبێت ئاگاداربیت خۆت بەدوور بگریت لە خواردنە سوێرەکان بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، چونکە خۆراکە سوێرەکان زیاتر ھاندەرە بۆ تینۆیەتی .

٣. ئاو : 
ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو رێژەیەکی زۆر ئاو نەخۆیتەوە و چونکە لەش بەخێرایی دەری دەدات، لەبەر ئەمە تەنھا ئەوەی پێویستیت پێی ھەیە بیخۆورەوە، بەڵام دەتوانی لەکاتی بەربانگ تا پارشێو لەکاتی جیاواز رێژەیەکی باش ئاو بخۆیتەوە، ئەمەش باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی لەشت ئاو پاشکەوت بکات .

٤. تەرکردنی لەش : 
دەتوانی ناو لەشی خۆت تەڕ بکەیت لەرێگەی خواردنی ھەندێک میوە کە دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵی کە یارمەتی لەش دەدات لەسەر مژینی ئاو و باشترین خۆراکیش بۆ ئەم لایەن بریتیە لە شووتی .

٥. کافایین : 
وا باشترە لەو جۆرە خۆراکانە دووربکەویتەوە  کە رێژەیەکی زۆر مادەی کافایین لەخۆ دەگرێت و ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر میز بکات، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وادەکات مرۆڤ زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکات .

٦. شیرنەمەنی :
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شیرنەمەنی و خواردنی دەوڵەمەند بە مادەی شەکر بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، وات لێدەکات زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکەیت، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو لەو جۆرە خۆراکانە بەدوور بیت بۆ ئەوەی لەکاتی بەرۆژووبوون ھەست بەتینۆیەتی نەکەیت .



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2431بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:52AM