رۆژێکیان ئافرەتێک بە تەنیشت پیاوێکی بیرکۆڵ تێپەڕی .
پیاوە بیرکۆڵەکە ھەندێک وێنەی لەسەر زەوی دەکێشا .
ئافرەتەکە بەزەیی پێداھاتەوە و پێی گووت : ئەمە چی دەکەیت ؟
پیاوەکە گووتی : وێنەی بەھەشت دەکێشم و و دەیکەمە چەند بەشێک .
ئافرەتەکە گووتی : دەتوانی بەشێکم پێ بفرۆشیت و نرخەکەی چەندە .
پیاوەکە بەزەردەخەنەیەکەوە سەیری ئافرەتەکەی کرد و گووتی پارچە زەوییەک بە ٢٠ ریالە .
ئافرەتەکە ٢٠ ریالی بە پیاوەکە دا و ھەندێک خۆراکیشی پێدا .
کاتێک شەو داھات ئافرەتەکە نووست و لە خەودا بینی وا لە بەھەشتە..!!
بۆ بەیانیەکەی ئافرەتەکە بەسەرھاتەکە و خەونەکەی بۆ ھاوسەرەکەی گێڕایەوە، کە چی کردووە لەگەڵ پیاوە بیرکۆڵەکە.
لەم کاتە ھاوسەری ئافرەتەکە چووە دەرەوە و رووی لەلای پیاوە بیرکۆڵەکە کرد.
ھاوسەری ئافرەتەکە بە پیاوە بیر کۆڵەکەی گووت: دەمەوێت پارچە زەوییەک لە بەھەشت بکڕم.
پیاوە بیرکۆڵەکە گووتی : نایفرۆشم .
ھاوسەری ئافرەتەکە لەم وەڵامە سەری سوڕما و گووتی : باشە تۆ دوێنێ پارچەیەک زەویت لە بەھەشت بە ٢٠ ریال فرۆشتە خێزانەکەم، بۆ ئێستا بە منی نافرۆشی .
پیاوە بیرکۆڵەکە گووتی : خێزانەکەت پارچەیەک لە بەھەشتی نەدەویست بە ٢٠ ریال بەڵکو بەزەیی بە من داھاتەوە و یارمەتی دام.
بەڵام تۆ بەھەشتت بەم پارەیە دەوێت و بەھەشتیش نرخی دیاریکراوە نییە.!!
چونکە چوونە بەھەشت بە دەستھێنانی رەزامەندی خوای گەورە و خەڵکە .
پەند :
لە ھەر کارێک کە دەیکەیت با نیەتت خێر بێت و چاوت لە پاداشت بێت، چونکە دڵنیابە خوای گەورە پاداشتت دە ئەوەندە دەداتەوە کە خەرجت کردوە و ھەرگیز بێ ئومێدت ناکات.