»  ناودارانی كورد

بەشێک لە ژیانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
فەرەیدون عەلی ئەمین (١٩٣٤ – ١٩٩٢ )

 مامۆستا و تێکۆشەر و نووسەرێکی کوردە لە ساڵی ١٩٣٤ لەشاری سلێمانی لە دایک بووە، ھەردوو قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە دواتر رووی کردۆتە خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان . 
دوای ئەوەی خوێندن لە خانەی مامۆستایان تەواو دەکات وەک مامۆستا لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی دادەمەزرێت دواتر کرایە بەڕێوەبەری بەشی ھۆکارەکانی فێرکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی لە بەغدا.

مامۆستا فەرەیدون گرنگیەکی زۆری بە بواری منداڵان دەدا و چەندین کتێبی لەم بوارە نووسیووە، ھەروەھا چەندین چیرۆکی منداڵانی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی بەتایبەتی ئەو چیرۆکانەی تایبەت بون بەبواری ئەدەبی منداڵان . 

بەرھەمەکانی مامۆستا فەرەیدون :
-پاڵەوانی دوارۆژ لەساڵی ١٩٥٨ لە بەغدا چاپکراوە . 
- چەند سەرنجێک لە پیرەمێردی نەمر لە ساڵی ١٩٧١ لە بەغدا چاپکراوە . 
- پیاوە بچکۆڵەکە لەساڵی ١٩٧٢ لە بەغدا چاپکراوە . 
- کارژۆڵە، لەساڵی ١٩٧٢ لە بەغدا چاپکراوە . 
- پاکژی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەغدا چاپکراوە . 
- جوجەڵە و بێچووە مراوی لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەغدا چاپکراوە . 
- سێو، لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەغدا چاپکراوە . 
- گەنمە شامی، لە ساڵی ١٩٧٥ لە بەغدا چاپکراوە .

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لەساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردوە . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3029بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Feb 24 2018 4:59PM