سدیق مەزھەر (١٨٨٢ - ١٩٧٤)
ناوی تەواوی سدیق مەزھەر کوری مستەفا رەچەڵەکی دەگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی ھۆزەکانی (ئاکۆ) کە لەناوچەی رانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون .
سدیق پاشا لە ساڵی ١٨٨٢ لە شاری کەرکوک لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەشاری کەرکوک تەواو کردوە ئینجا خوێندنی ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردوە.
دواتر لەساڵی ١٩٠١ رووی کردۆتە شاری ئەستانبۆڵ و لە قوتابخانەی حقوقی وەرگیراوە و لەساڵی ١٩٠٥ خوێندنی تەواو کردوە.
ئینجا لەھەمان ساڵ گەڕایەوە عێراق و چەندین پلەی وەزیفی لە بواری یاسایی لەسەردەمی عوسمانیەکان لە عێراق وەرگرتووە .
بۆ ماوەیەک حاکمی شاری سلێمانی بووە .
دواتر وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەی پۆلیسی عێراقی دامەزرا، دواتر بووە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخایە .
بۆ ماوەیەک سدیق پاشا بووە سەرۆکی شارەوانیەکانی بەغدا (ئەمینداریەتی پایتەخت) .
دواتر سدیق پاشا بووە حاکم لە دادگای تێھەڵچوونەوە لە شارەکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە و کەرکوک .
دواتر تا ساڵی ١٩٣٤ بووە ئەندامی دادگای تەمییز .
دواتر لە ساڵی ١٩٤٧ وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقی لەسەر کورسی شارۆچکەی سەر بە پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردرا .
سدیق پاشا لەساڵی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردوە .