»  ناودارانی كورد

ژیانی مامۆستا سەعید کابان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
سەعید کابان  (١٨٦٨ - ١٩٦١)

مامۆستا سەعید کابان لە ساڵی ١٨٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ژیانی خۆی لە حوجرەی مزگەوتەکان بابەتەکانی زانستی ئاینی و ئەدەب و رەوانبێژی خوێندوە.

لەسەردەمی حوکمڕانی شێخ مەحمودی نەمر مامۆستا سەعید مامۆستابوو لە قوتابخانەی مەحمودیە دواتری لە بواری پەروەردە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٣٦ خانەنشین کرا.

مامۆستا سەعید کابان لە پێشەنگانی ئەو کەسانە بوو کە دەستووری زمانی کوردیان داڕشتووە، ئەم بابەتەش لە کتێبێک کۆکردەوە وبەناوی (کورتکراوە سەرف و نەحو لە زمانی کوردی) و لەساڵی ١٩٢٨ لە سلێمانی چاپکرا.

جگە لەمەش مامۆستا سەعید کابان بەشدار بووە لە وەرگێڕانی چەندین کتێب بۆ سەر زمانی کوردی، بەمەش کتێخانەی کوردی دەوڵەمەند کردوە.

مامۆستا سەعید، باوکی (عزەت کابان)ە کە لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو بەڕێوەبەری شارەوانی شاری سلێمانی بوو، ھەروەھا مامۆستا سەعید کوڕێکی دیکەشی ھەبوو بەناوی (بەھجەت کابان)، ئەویش لەسەر رێچکەی باوکی بەردەوام بوو لە بواری مامۆستایەتی و پەروەردە و دوایین پۆستیشی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بوو. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2222بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Dec 9 2017 3:46PM