»  جوانکاری

چارەسەری جۆرەکانی پێستی دەم و چاو

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (وه‌رگێر)
پێستی دەم و چاوی ئاسایی:
بۆپارێزگاریکردن لێی پێویستە پاککەرەوە نەرمەکان بەکاربھێندریت وە ماسکە نەرمەکان ھەفتانە جارێک بەکاربھێدرێت. 
پێستی دەم و چاوی ھەستیار:
ئەم جۆرە دەم و چاوە پێویستی بە بایەخدانێکی تایبەت ھەیە، دەبێت دووربێت لەو پیسیانەی کە لە ھەوادا بڵاودەبێتەوە، وە لە پێکھاتە جوانکاریەکان پێویستە ئەو پاککەرەوە و کرێمە شێدارانەی بۆ بەکاربێت کە ھیچ پێکھاتەیەکی کحولی و بۆن و لانۆلینی تێدانەبێت، وە پێکھاتە کیمیایە جۆراو جۆرەکان بەکارنەھێنیت، وە دوور بکەوێتەوە لە بەکارھێنانی ماسکی تایبەت بە دەم و چاو.

*پێکھاتەیەک بۆ پێستی دەم و چاوێکی ھەستیار:
شوشتنی دەم و چاو بەئاوی خاس و مەعدەنوسی (بقدۆنس) کوڵاو، ئەمەش لەھەفتەیەکدا دووجار.

پیستی دەم و چاوی چەور:
وا باشترە پێکھاتە زبریەکان بەکار نەھێندرێت چونکە پێستەکە بەرەو دۆخێکی خراپ دەبات، وە باشترە، کەوا سابون و ئەو ماددانەی کە زەیتیان تێدانیە بەکاربھێنرێت، 
وە بەکارھێنانی کرێمی دەم و چاو ھەفتەی جارێک یان دووجار، وەماسکێک بۆخاوێنکردنەوەی دەم و چاو ھەفتەی یەکجار، وە لەوانەیە کردنی گەرماوی بوخاری لەھەفتەی یەکجار سوودی ھەبێت بۆ دەم و چاوێکی چەور. 
* پێکھاتەیەک بۆ دەم و چاوی چەور:
- دووکەوچک ھاراوەی گەنم 
- دووکەوچک شەربەتی خەیار 
- شەربەتی لیمۆ 
پێکھاتەکان تێکھەڵ دەکرێت، بۆماوەی ٢٠ خولەک لەسەر دەم و چاو دادەنرێت ئەم کارەش ھەفتەی دووجار ئەنجام دەدرێت. 

 پێستی دەم و چاوی جۆراوجۆر:
ئەگەر پێستی دەم و چاوت جۆراوجۆر بوو، واتە زیاتر لەیەک جۆر پێکھاتبوو، ئەوا دەبێت ئاگاداربین وە بەھەمان شێوەی پێستەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ نەکەین. 
بۆیە نەکەویتە ھەڵەی چارەسەر کردنی ئەم جۆرە پێستەی دەم و چاو بە ھەمان شێوەیی پێستی چەور، ئەو کرێمانەی بۆی بەکار دەھێنیت نابێت ھیچ جۆرە زەیتێکی تیابێت، وە ئەو کرێمانەی زەیتیان تیانیە نابێت لەشوێنێکی دەم وچاو بدریت کەوا ووشکە، وە ماسکی تایبەت بەشوێنە چەورەکان بەکاربھێنە بۆ (لوت و نیوچەوان و چەنەگە) ئەمەش ھەفتانە یەکجار یان یان زیاتر دەتواندرێت بەکاربھێنرێت. 

خاوەنی ھەر جۆرە پێستێک بیت دەبێت کرێمی تایبەت بەکاربھێنیت بۆ دەورووبەری چاوەکان، وە بەھەمان شێوەش کرێمی تایبەتیش دەبێت بەکاربێت بۆ لێوەکان. 
وە ئەگەر بچیتە پێش خۆر دەبێت کرێمی تایبەت بەکار بھێنیت. 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9258بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 11:53PM