»  رەمەزان

سودە تەندروستیەکانی بە رۆژوو بوون

کوردزۆن
پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت 
لەبەھەشت دەرگایەک ھەیە پێی دەگوترێت رەیان، لە رۆژی دوایی ئەوانەی بەرۆژبوونە لەم دەرگایە دەچنە بەھەشت و بانگ دەکرێت کوان ئەوانەی بەرۆژووبووینە، ئەوانیش ھەڵدەستنەوە و لەم دەرگایە دەچنە بەھەشت، دوای ئەوە دەرگاکە دادەخرێت دوای ئەوان کەسی دیکە لەم دەرگایە ناچێتە بەھەشت.
.....................................

سوودی بەرۆژووبوون لەرووی تەندروستی دەروونیەوە

١.بەرۆژووبوون جەستەی مرۆڤ لەرووی بایلۆژیەوە رێک دەخات و دەروونی مرۆڤ رێک دەخات .
٢. ھەست کردن بەبەرپرسیاریەتی .
٣. دەروونی مرۆڤ بە ئارامی رادەگرێت . 
٤. بەرۆژووبوون وا لەمرۆڤ دەکات بیر لە خوودی خۆی بکاتەوە . 
٥. بەرۆژووبوون دەروونی مرۆڤ رادەھێنێت لەسەر بەراوردکردنی خوودی خۆی لە پێش بەرۆژووبون و دوای بەرۆژووبون .
٦. بەرۆژووبوون مرۆڤ فێری ئارامی دەکات .
٧. بەرۆژووبوون لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بەھێزتر دەکات . 
٨. کۆبوونەوە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکان زیاتر دەکات . 
٩. بەرۆژووبوون دڵە راوکێی مرۆڤ کەم دەکاتەوە و مرۆڤ بەدوور دەگرێت لە رارایی و توڕەبوون .

........................................

سوودی بەرۆژووبووون بۆ پێستی مرۆڤ

لەکاتی بەرۆژووبوون رێژەی ئاو لە پێستی مرۆڤ کەم دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی پێست، چونکە دەبێتە ھۆی :

-ھێزی بەرگری پێست زیاد دەبێت و زیاتر بەرگەی میکرۆبەکان و نەخۆشیە گوازراوەکان دەگرێت . 
- کەم بوونەوە تووندی نەخۆشییە پێستیەکان کە ھەندێک جار تووشی مرۆڤ دەبێت وەک نەخۆشی سەدەفی . 
- کەم بوونەوەی ھەستیاری مرۆڤ (حساسیە) و کەم بوونەوەی کێشەی رووخساری چەور . 
- کەم بوونەوەی رێژەی تووشبوون بە قینچەکەو و زیپکە، بەھۆی کەم بوونەوەی رژێنەکانی ناو گەدە لەکاتی بەرۆژووبوون. 
.......................................

سوودی بەرۆژووبوون بۆ پەنکریاس

بەرۆژووبوون پشوویەکی زۆرباش بە رژێنەکانی پەنگریاس دەبەخشێت، پەنکریاس رژێنی ئەنسۆلین دەردەدات ئەم رژێنەش مادە شەکرییەکان دەگۆڕێت بۆ مادەی نیشاستەیی و چەوری و لەناو خانەکان خەزنی دەکات .

ئەگەر ھاتوو خۆراک لە رادەی ئەنسۆلینەکە زیاتر بوو، پەنکریاس تووشی ماندبوون و بێ تاقەتی دەبێت، دواتر ناتوانێت کارەکانی خۆی بەتەواوەتی ئەنجام بدات، لەم حاڵەتەش دا شەکر لەناو خوێن کەڵەکە دەبێت و رێژەکەی زیاد دەبێت تا مرۆڤ تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت .

........................................

سوودی بەرۆژووبوون بۆ مێشک

بەرۆژووبوون مێشک ناچار دەکات کە ھەندێک چەوری بەکار بھێنێت کە لەناو مێشک کەلەکە بووە، بەم شێوەیە رێژوی کۆلیسترۆل لە خوێن کەم دەبێتەوە . 
لەم حاڵەتەش مرۆڤ بەدوور دەبێت لە جەڵتەی مێشک، لەبەر ئەمە زۆر بەدەگمەنی مرۆڤ بەرۆژووبوو تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت .

............................

سوودی بەرۆژووبوون بۆ خوێن

لەکاتی بەرۆژووبوون گۆڕانکارییەکی گەورە لە قەبارەی خرۆکەکان خوێن و رێژەی ھیمۆگلۆبین روونادات، ھەروەھا رێژەی پرۆتین کەم ناکات کە زۆر پێویستە بۆ بونیان نانی جەستە و بەھێزبوونی بەرگری لەش، ئەمەش پارێزگاری لە چالاکی جەستە دەکات لەکاتی بە رۆژووبوون .

ھەروەھا خورادنەوەی رێژەیەکی کەمی ئاو دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی قەبارەی خوێن لەناو خوێنبەرەکان، بەمەش رژێنی (پرۆستجلاندین) زیاد دەکات کە خوێنبەرەکان چالاک دەکات و رۆلێکی گرنگی ھەیە لەچالاک بوونی خانەکانی خوێن و راگرتنی کێشەکانی برینی گەدە و سەبارەت بە ئافرەتان کاری منداڵ بوون ئاسان دەکات .

.........................................

سوودی بەرۆژووبوون بۆ گورچیلە

لە کاتی بەرژوبوون لە وڵاتی خۆمان مرۆڤ بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ بۆ ١٦ کاتژمێر ئاو ناخواتەوە و ئەمەش بەشێوەک لە شێوەکانی سوودی بۆ گورچیلە ھەیە، چونکە ئەو شلەمەنیانەی لەناو جەستە ھەیە خەستتر دەبنەوە و بەمەش ووشکبوون روودەدات و جەستە بەرگەی ئەم ووشکبوونە دەگرێت چونکە پاشەکەوتێکی باشی شلەمەنی ھەیە، ئەمەش دەرفەت بە گورچیلەکان دەدات کەمێک پشوو بدەن و ئەو پاشەرۆیەی لەناویان کۆبۆتەوە فڕێی دەنە دەرەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی دابزینی ئەو پاڵەپەستۆیەی لەسەر خوێنی کەسی ئاسایی ھەیە و سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی پاڵەپەستۆی خوێن ھەیە، بەم شێوەیەش کالسیۆمی کەم دەکات لەگەڵ کەمبوونەوەی چەوری لەش و لێناگەڕێت لەناو گورچیلەکان کەلەکە ببێت، دواتر دەبێتە ھۆکارێک بۆ لەناوچوونی ووردە بەرد و کیسەی چەوری و گرێیە بچووکەکانی ناو گورچیلە .

..................................

بەرۆژووبوون چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی

بەپێی دوایین توێژینەوە کە لەوڵاتانی نا موسڵمان ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە بەرۆژووبون سوودێکی یەکجاری زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ و مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەیپارێزت لەوانەش :

١.پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە . 
٢.ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە بەھۆی بەرۆژووبون ھیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە یارمەیتان دەدات بۆ چاکبوونەوە . 
٣. بەرۆژووبوون ھۆکارێکی باشە بۆ چارەسەری نەخۆشی رەبۆ و کۆئەندامی ئەندامی ھەناسە .
٤. سوودی ھەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و رەق بوونی خوێنبەرەکان . 
٥. بەرۆژووبوون سوودێکی زۆری ھەیە بۆ نەخۆشی جگەر، جار ھەر جۆرێکی بێت، لەدوایین توێژینەوەکانیشدا دەرکەوتووە کە چارەسەری ئەو نەخۆشیە دەکات بەبێ ئەوەی زیان لاوەکی ھەبێت .




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
7125بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:47AM