»  ئاژەڵان

ژیانی سمۆره‌

ئه‌سرار
بەشێوەیەکی گشتی:
قەبارە: درێژی نزیکەی ٢٥ سم.
کێش : لەدەوری ١٢٥ گرام.
تەمەن: تەمەنێک دەژی کە دەگاتە حەوت ساڵ.
خۆراکی: بریتیە لە گوێز و باوی و تۆ و کوارگ و توو و بەڕوو لەگەڵ بەرە تازەکان و گۆشت لە گەڵ خواردنی ئامادەکراو.

سمۆرە ئاژەڵێکی قڕتێنەری بچووکە لە بنچینەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگەزی سکیورس، لە ھەردوو ئەمریکا و ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا دەژی. سمۆرە توکێکی خۆڵاوی قاوەیی باوی ھەیە لەگەڵ چەند ھێڵی ڕەش لە سەر پشتی و کلکێکی بە ھێڵی ئەستوری ھەیە. کەوای لێدەکا یەکسانی پێ ببەخشێ لە کاتی سەرکەوتنی بەسەر داردا وە لە کاتی بازداندا، وە ھەروەھا دوو کیسە گەورەکەی ناو دەمی بەکاردێنێت بۆ ھەڵگرتنی خۆراک، سمۆرە  گیاندارێکی ڕۆژیە و بە زۆری لەناو دار دەژی.

ماڵی سمۆرە:
لەبەر ئەوەی سمۆرە گیاندارێکی چالاکە و خێرایە بۆیە قەفەسێکی گەورەی پێویستە کە ھەموو ھۆکارەکانی بەسەر ھەڵگەڕانی تێدابێت، وە لەبەر ئەوەی لە سروشتدا خۆڵ ھەڵدەکەنێ و خۆی لەناو دەشوات بۆیە دەبێت جار جار خۆڵی ناو قەفەسەکەی بگۆڕدرێت.

لێرە ھەندێک شت ھەیە کە دەبێت بیزانین:
سمۆرە گیاندارێکی چالاکەو زۆر بە جموجۆڵە بە تایبەتی لە ڕۆژدا، ھەروەک چۆن دەبینین لە کاتی یاری کردن و بەسەردار کەوتن و کاتێک کە خۆی دەشوات له‌ ناو خۆڵدا و ئاگاداری بێچوەکەی دەکات. زۆربەی جار لەسەر دوو پەلی دواوەی ڕادەوەستێت بۆ ئەوەی بتوانێ خواردن بگرێت بە دوو پەلی باریکی پێشەوەی. وەھەروەھا لەبەر ئەوەی بەتەنھا دەژی بۆیە دەتوانین بەتەنھا بەخێوی بکەین لەناو قەفەس.









بۆ دابه‌زاندنی وێنه‌كان به‌ كواڵێتی به‌رز ( كلیكی لای راست + Save Image As)




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5621بینین‌‌‌
8 ساڵ پێشتر - Feb 13 2017 3:38PM